به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : محەممەد جەواد لاریجانی سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی هێزی دادی ئێران لەچاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە پەراوێزی سێیەمین خولی وتووێزەکانی مافی مرۆڤی دوو وڵات لە ڕوم وتیشی: ئێران هەمووکات پێداگری دەکات کە داکۆکی لە هاوکاری و وتووێژ دەکات و داوای وتووێژ ئەویش بە هەڵوێستی بەرابەر و لەسەر پرسەکانی گرینگ، جیدی و کاریگەر دەکات.
جەواد لاریجانی وتی : هاوکاریی مافی مرۆڤی ئێران و ئیتالیا بە قازانج و کاریگەر بووە و ئەم وتووێژانە دەتوانێ ببێتە سەرچەشن و هێمایەک بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەتا لەجیاتی ئیدانەکردنی یەکتر، خاڵە جێی سەرنجەکان و تەنانەت ناکۆکی لەسەرەکان ، لێک بدەنەوە.
سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەشی کردە گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی : سیاسەتی ئێران لە بەرامبەر قەیرانی سوریا لەسەر سێ تەوەرەی دیمۆکراسی، سەروەری نیشتمانی سوریا پاوەجێیە و لە هەموو تووێژەکان ئەم سێ بنەمایە دەبێ ڕەچاو بکرێت .
"پائۆلۆ جیانتلونی" وەزیری دەرەوەی ئیتالیاش لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی وتووێژەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئیتالیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی وتی : وڵاتەکەی گرینگایەتی زۆر دەدات بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددەی هۆشبەر و تیرۆریزم و سەبارەت بە قەیرانی سوریا لەسەرچارەسەرکردنی سیاسیانەی پێداگری کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٥
News ID: 779346
سکرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی ئێران وتی: تاران پێشوازی دەکا لە هەرچەشنە هاوکاری و وتووێژێک بە شێوەی هاوسان و بەرامبەر