١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:٢٠
پەردەلادان لە سەرئاویی زوو ئاژۆ ی دەریایی سوپای پاسداران

یەکەمین سەرئاوی تووند ئاژۆ وکوپتێرهەڵگری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە بووشەهر پەردەی لەسەر لادرا .

ئەم سەرئاوییە بە ناوی سەردار شەهید محەممەد نازری ، گەورەترین سەرئاویی ئالۆمینیۆمی بە جەستەی پێشکەوتە و تێکنۆلۆژیای باوی دونیایە .

سەراوی تووند ڕەو وکۆپتێر هەڵگر بە ەهوڵی پسپۆرانی ڕێکخراوی تویژینەوە و خۆبژیوی هێزە دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران گەڵاڵە ڕێژی  و چێکراوە . سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی ، جێنشینی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ڕێ وڕەسمی پەردە لادان لە سەرئاویی شەهید نازری ووتی : ئەمڕۆ بۆ هێزی دەریایی ڕۆژێکی پڕ لە شانازییە کە لەو دا  یەکێ لە هێماکانی هۆنەرمەندی پیاوانی زانستوەری ئێرانی هاتە دی .

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی فەراندەی  هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی  ئیسلامی یش لە ڕێ وڕەسمی پەردە لادان لەم سەرئاوییە ووتی : سەرئاوی شەهید نازری ، سەرئاوی دەیەکانی داهاتووییە و دوو تا سێی وڵات هەنگاو گەلێکیان لەم ریبازە دا هەڵگرتووە و وەها سەرئاوییەکیان بەرهەم هێناوە .

دەریادار فەدەوی لەبارەی تایبەت مەندییەکانی سەرئاوی شەهید نازری جەختیکرد : ئەم سەرئاوییە تووندئاژۆیە وبەرامبەر شاڵاوەکانی دەریایی خۆڕاگریەکی یەکجار زۆری هەیە .

سەرئاویی شەهدی محەممەد نازری دەلکێتە پاپۆرەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران تا ئیمکانی ئامادە بوونی بەدەستەڵاتی هێزی دەریایی سوپا لە ئاوە ئازادەکان وئۆقیانووسەکان فەراهەم بکات ....

کۆتایی کورتە نامە/310