١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٣
کۆشکی سپی: ئۆباما گەڵاڵەی سکاڵا لە عەرەبستان ڤیتۆ دەکا

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی : سەرۆکی ئەمریکا گەڵاڵەی پێ و شوێن گرتن و لێ پرسینەوە لە عەرەبستان سەبارەت بە ڕووداوەکانی یازدەی سپتەمبەری 2001 ڤیتۆ دەکات.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جاش ئێرنێست  وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە  ڕایگەیاند باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا گەڵاڵەی پەسەند کراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە سەبارەت  بەوەی بنەماڵەی قوربانیان دەتوانن سکاڵا بە دزی عەەبستانی سعودی بەرزبکەنەوە، ڤیتۆ دەکا.

چاش ئێرنست  وتی : بیرکردنەوە لەم پرسە دژوار نییە کە وڵاتانی دیکە  لەم یاسایە وەک گۆڕینی هەڵوێست بەرامبەر بە دێیلۆماتەکانی ئەمریکایی یان هێزی سوپا کەڵک وەرناگرن  یان تەنانەت بەشگەکانی ئەمریکایی لەسەرانسەری  جیهان بەرنە  دادگە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی  هەینی گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە بنەماڵەی قوربانیانی یازدەی سپتەمبەر دەتوانن بە سکاڵا بەرزکردنەوە بەدژی عەرەبستان، زیانبایی و غەرامەی لێ وەرگرن.

ئەم گەڵاڵەیە مانگی مەی لە سەنای ئەمریکا بەکۆی دەنگەوە پەسەندکرا و ئێستا بە ڕەزامەندی  ئەنجومەنی نوێنەران،  گەڵاڵەی وەرگرتنی زیانبایی لە عەرەبستان بۆ مۆرکران لەلایەن باراک ئۆباما  دەنێردرێتە کۆشکی سپی  .

ڤیتۆی  سەرۆکی ئەمریکا  بە دەنگی دوو لەسێی نوێنەرانی کۆنگرە شکست دێنێ.

کارناسان  دەڵێن بە سەرنجدان بە پشتیوانی هەردوو پارتی سەرەکیی ئەمریکا لەم گەڵاڵەیە  شکستی ڤیتۆی باراک ئۆباما لە ئارادایە.

 لە نۆزدە فڕۆکە ڕفێنی ڕووداوەکەی یازدەی سپتەمبەر، پازدە کەسیان خەڵکی عەرەبستانی سعودی بوون  ....

کۆتایی کورتە نامە/310