١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٥٨
پێشوازی ئێران لە ئاگربەست لە سووریا

جیگری عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر جۆرە ئاگربەست و پرۆژەی ئاشتی کە کۆتایی بە کارەساتی مرۆیی لە سووریادا بهێنێت یان سنوورداری بکاتەوە و گەرەنتی چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا بە گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی گەلی سووریا بۆ دیاریکردنی چارەنوووسی ئەم وڵاتە بێت، پێشوازی دەکات.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دەوڵەت، حسێن جابری ئەنساری رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شوێنی دامەزراوەی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری گەنجان و توێژینەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی لە مەشهەد ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ڕووسیا و ئەمریکا لە قەیرانی سووریا دا و ڕایگەیاند: هەرجۆرە ڕێککەوتن و چارەسەرێک لە قەیرانی سووریادا دەبێت لەسەر سێ بنەمای مرۆیی، ئەمنی و سیاسی بێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: قەیرانی سووریا لە لایەکەوە قەیرانێکی ئەمنیە چونکە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ئامادەبوونێکی بەربڵاوەوە ئاسایشی ئەم وڵاتە، ناوچەکە و جیهانیان تێکداوە، هەر بۆیە هەر چارەسەر و ڕێککەوتنێک بێ ئاوڕدانەوە لەم ڕەهەندە، قەیرانەکە خراپتر دەکات.
جێگری عەرەبی و ئەفەریقی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ڕەهەندی دووهەمی ئەم قەیرانەی بە پرسێکی سیاسی لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند: هەندێ داواکاری لە لایەن بەشێک لە کۆمەڵگای سووریاوە بۆ گۆڕانکاری هەیە و زۆر سروشتیە لە پێشکەشکردنی هەر ڕێگا چارەسەرێک لە قەیرانی سووریادا دەبێت ئەم ڕەهەندە بە وردی ئاوڕی لێبدرێتەوە.
جابر ئەنساری وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەردەم بڕوای وا بووە کە قەیرانی سووریا چارەسەرێکی سەربازی نییە و دەبێت لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت.
جێگری عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی کاروباری دەرەوە زیادی کرد: دەبێت هەر جۆرە ڕێککەوتنێک سەرەتایەک بێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕای گەلی سووریا وەکوو بڕیاردەر و یەکلاکەرەوەی ئەم قەیرانە.
جابر ئەنساری هەروەها وتی: هەندێ دانوستانی بەردەواممان لەگەڵ تورکیا لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە تاکوو ئێستا هەبووە، دەوڵەتی تورکیا درواسێیەکی گەورە و گرنگی ئێمەیە و سنووڕێکی درێژیشی لەگەڵ سووریادا هەیە هەربۆیە هەڵوێستی ئەم وڵاتە کاریگەری لەسەر قەیرانی سوریادا دەبێت.
ئەو لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە راستیدا کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا وەکوو دوو دەوڵەتی گرنگی ئیسلامی لە ناوچەکەدا هەردەم پەیوەندییەکانیان بە ئاراستەی بووژاندنەوە و گەشانەوەی ناوچەکە بووە بەڵام لە باسی سووریادا تێڕوانین و شرۆڤەی هەر دوو وڵات لە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەدا هەندێ جیاوازی ئاشکراو و ڕوونی تێدایە.
جابر ئەنساری هیوای ئەوەی خواست پاش پێنج ساڵ لە دەرکەوتنی قەیرانی سووریا و روونی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری چارەسەر نەکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە لە ڕێگای سەربازییەوە بۆ وڵاتانی ناوچەکە بواری هەنگاونان ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەستەبەر بکرێت.
جێگری عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند: هیواداریم دەرەتانی لێکتێگەیشتن زۆرتر لە نێوان ئەکتەرەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی سێ ڕەهەندی قەیرانی سووریادا بڕەخسێت، بە جۆرێک کە کارەساتی مرۆیی ئەم وڵاتە ڕابگیرێت و پرسە سەرەکییە سیاسی و و ئەمنیەکانی سووریا بە وردی ئاوڕیان لێ بدرێتەوە.       ...

کۆتایی کورتە نامە/310