١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٣١
پێویستی شکل وتەشک گرتنی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ ئیدارە کردنی حەج

سەرۆکی ناوەندی توێژێنەوەکانی ستراتژی مەزهەب وسیاسەتەکانی جیهانی هاوچەرخ ی ڕوسیا ، شکڵ گرتنی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی ئیسلامی بۆ ئیدارەی حەجی بە پێویست زانی.

" ماکسیم شوچنکۆ" سەرۆکی ناوەندی توێژێنەوەکانی ستراتژی مەزهەب و سیاسەتەکانی جیهانی هاوچەرخی ڕوسیا ، ئەمڕۆ دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: بەڕێوەبەرایەتی حەج دەبێ کۆمسیۆنێک پێکهاتوو لە سەرۆکان یا کاربەدەستانی پایەبەرزی چەند وڵاتی ئیسلامی بیگرێتە ئەستۆ.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتژی مەزهەب وسیاسەتەکانی جیهانی هاوچەرخی ڕوسیا ، لەدریژەدا وتی: عەرەبستانی سعودی بەرپرسایەتی ڕاستە وخۆی کارەساتی مینای لەسەرشانە ، چۆنکە بەرپرسی دابین کردنی ئەمنیەتی گشت کەسانیکە کە بۆ زیارەت کردن بۆ ئەم وڵاتە سەفەر دەکەن.

بە قسەی ئەم کارناسە روسیە ، حکومەتی عەرەبستانی سەعودی داهاتی زۆر لە شوێنی بەڕێوەچوونی حەج بە دەس دەهێنێت وبە جێگای ئەمەکە ئەم بڕە پارەیە بۆ دابین کردنی ئاسایش وئەمنیەتی حاجیەکان دەکار بهێنێت لە بانکە کان و ناوە ندە ئابوریەکانی رۆژئاوایی سەرمایە نانەوە دەکات ، کە بەگشتیی هەڵەیە.

سەرۆکی ناوەندی توێژێنەوەکانی ستراتژی مەزهەب و سیاسەتەکانی جیهانی هاوچەرخی ڕوسیا هەروەها بە ئاماژە بە خۆ بواردنی کاربەدەستانی سەعودی بۆ داوای لیبوردن کردن لە وڵاتانی ئیسلامی لەبەر کەمتەر خەمی و دەورو ڕۆڵی ڕیاز  لە کارەساتی مینا وتی : کاربەدەستانی عەرەبستانی سەعودی هیچکات داوای لێبوردن ناکەن، چۆنکە ئەسلەن ڕانەهاتوون بە ئەنجام دانی وەها کردەوەیەک وناچنە ژێر باری تاوان وخەتای خۆیان.

لە کارەساتی ساڵی ڕابردووی مینا، حە وت  هەزار زیارەتکار لەوان چوارسەدو شەست وپێنج زیارەتکاری ئێرانی بە هۆی ناکارامەیی بەڕێوە بەرایەتی کاربەدەستانی عەرەبستان لە ڕێو ڕەسمی حە ج گیانیان لەدەس دا....

کۆتایی کورتە نامە/310