بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە، لە پەلاماری ئاسمانی ئەمڕۆی عەرەبستان بۆسەر شاری سەحار لە گردووپەڕی پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن دوازدە کەس کوژران و دەکەسی تریش بریندار بوون.
هەرلەم حاڵەدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ئەمریکایی چەند جار ناوچەگەلێک لە پارێزگەی حەجە لە باکووری یەمەنیان دایە بەر دەسرێژ کە لە زەرەروزیانی شیمانەیی ئەم پەلامارە ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.
لە کاردانەوە بەم پەلامارانە یەکە مۆشەکیەکانی سوپاو لێژنەکانی جەماوەری یەمەن مۆشەکیکیان بەرەو بنکەی مەلەک خالید لە باشووری عەرەبستان هاوێشت. ئەم یەکانە هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی یان لە نێزیک شارۆچکەی مریس له پارێزگەی ئەلزالیع لە باشووری یەمەن دایە بەر دەسڕێژ....
کۆتایی کورتە نامە/310