به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" عەلی لاریجانی " سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئەمرۆ دوشەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی یەکەمین ساڵۆگەڕی کارەساتی مینا جەختی کرد: جیهانی ئیسلام و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دونیا دەبێ بە پشت بەستن بە ویژدانی ئینسانی مەسەلەی دامەزرانی لێژنەی پەێجوری ڕاستیەکان بۆ کارەساتی مێنا لە فەرمانی کاری خۆیان دابنێن. لەم پەیامە دا هاتووە : کارەساتی مێنا پێشاندەری ناشێاوەتی کارگیڕانی حەج و بەڕێوە بەرایەتی ناکارامەی دەسەڵاتدارانی عەرەبستان لە ئیدارە کردنی ڕێ وڕەسمی حەجە و وتی: یەکەمین ساڵۆگەڕی شەهیدانی کارەساتی مینا و پێشوازی لە جێژنی قوربان لەحاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە خەڵکی ئێران و موسوڵمانانی جیهان و وێژدانە ئاگاکانی مرۆڤایەتی هەروا لە خەم و ماتەمی هەزاران کەس لە قوربانیانی بێ تاوانی ئەم کارەساتە مرۆڤایەتیە دان.
لاریجانی لەم پەیامە دا جەختی کردووە: سیاسەتە پڕ لە هەڵەکانی پلەو پایە پە رستانی گەنجی ڕژێمی ئالی سەعود لە دەسدرێژی وداگیر کاریی یەمەن ، پەروەردە کردن و پشتیوانی لە ترۆریستەکانی تەکفیری لە ناوچە و پێوەندی نهێنی و ئاشکرا لەگەڵ ڕژێمی داگیر کەری قودس لە نمونە بەرچاوەکانی بێ تەگبیری عەرەبستانە کە جەوهەری ڕاستەقینەی دینی ئیسلامی خستووەتەمەترسیەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310