به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له حوڕییه‌ت، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی که مه‌سعوود بارزانی له سه‌ردانی ئه‌مدواییانه‌ی خۆی له تورکیا، بۆ به‌شداریی و هاوکاریی تورکیا له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، داوای هاوکاری کردووه، ناوبراو له ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ به‌شداریی له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه، پێته‌ختی داعش له سووریاش هه‌واڵی دا.
ئه‌ردۆغان له کاتی گه‌ڕانه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی گرووپی بیست له چین، بۆ ڕوژنامه‌وانانی وت: "تورکیا له پێگه‌یه‌ک دایه که بوونی خۆی له ناوچه بسه‌لمێنێت و ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌نگاوێک بچینه دواوه، ئه‌و کات ڕێکخراوه‌کانی وه‌کوو داعش و PKK و PYD بۆشاییه‌کان پڕ ده‌که‌نه‌وه. له عێراقیش ئاوه‌ها مه‌ترسییه‌ک بوونی هه‌یه که PKK بیه‌وێت پێگه‌یه‌ک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه."
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که ته‌لعه‌فه‌ر هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری مووسڵ شارێکی تورکمان نشینه که چاره‌نووسی ئه‌و شاره له داهاتوودا دیار نییه، تورکمانه‌کان به‌ره‌وڕووی چه‌ندین مه‌ترسیین، له لایه‌کی دیکه‌وه که‌مپی به‌عشیقه‌ش به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه. "مه‌سعوود بارزانی له سه‌فه‌ر بۆ تورکیا داوای هاوکاری کرد و ئێمه ئه‌وان ته‌نیا ناهێڵین."
بارزانی له کۆتایی مانگی ڕابردوو له سه‌فه‌رێکی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دیداری کرد. به وته‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان؛ له‌م کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین پێشمه‌رج و هه‌لومه‌رج ئازادکردنی مووسڵ خراوه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه .
تورکیا تا ئێستا پێداگری ده‌کات له‌سه‌ر به‌شداریی له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ. ئۆپراسیۆنێک که به‌رپرسانی عێراق هه‌ر ڕۆژه ئاماژه ده‌که‌ن به نزیک بوونه‌وه‌ی کاتی ئه‌وه و به‌م بۆنه‌وه‌ش له ناوچه‌کانی به‌عشیقه له باکووری مووسڵ که‌مپێکی سه‌ربازی دروست کردووه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:١٠
News ID: 778292
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئیددعای کرد که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌و کردووه تاکوو تورکیا له ئۆپراسیۆنی مووسڵ هاوڕکارییان بکات.