١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٠٢
زەرەر و زیانی قوورسی ره شه کوژان لە سووریا

فڕۆکەی جەنگی سوپا ی سووریا بنکەو مەتەرێزی ترۆریستان یان لە ناوچەکانی جۆر بە جۆری سوریا تێکشکاندووە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا ڕۆژی شەممە بنکەو مەتەرێزی ترۆریستان یان لە حەریتان ، مەزارکانی ئەلمەلاح و خان تومان لە گردو پەری حەلەب بۆمباران کردووە کە بە هۆیەوە ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون .

لەم پەلامارانە دا ژماریک  لە ترۆمبیلەکانی تەیار بە ڕەشاش و زرێپۆشەکانی ترۆریستان یش لە ناو چوون . هەرلەم حالە دا پەلامارەکانی ئاسمانی سوپای سوریا بۆ سەر بنکەی ترۆریستان لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی گرد و پەری باکووری حەما لە ڕۆژئاوای سوریا ، ژمارێک لە ترۆریستان کوژراون و یان بریندار بوونە .

لەم پەلامارە هەشت تانک ، چوار ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو و دەیان ترۆمبیلی سەربازی داعش لە ناوچوون .

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا هەروەها  بنکەو مەتەرێزی ترۆریستانی داعش یان لە گرد و پەری شاری دەیر زور لە ڕۆژهەڵاتی  سوریایان بۆمباران کردووە و جگە لە  لە ناو چوونی کەرەستە و ئامێرەکان و ترۆمبیلەکانی ئەوان دەیان  کەس  لە ترۆریستان یان کووشتووە .

کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئەلعالەم یش باس لە تێکەڵچوونی سوپای سووریا و ئەندامانی داعش لە گردو پەری دەڤەری نەوتی  شاعیر تا مەیدانی نەوتی ئاراک لە گرد و پەری  ڕۆژهەڵاتی حۆمس ی سووریا باسیکرد .

لە پەلامارەکانی بە هاوەنی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەکانی ئەلجورە و ئەلقسور لە دەیرئەلزور لە رۆژهەڵاتی سووریا یش هەوت کەسی سیڤیل ی سووریا کوژراون و ٢٢ کەسی تر بریندار بوونە .....

کۆتایی کورتە نامە/310