به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەعید مەم و زینی بەرپرسی کارو باری ڕاگەیاندنی لقی ١٤ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق لە مووسڵ لە وتووێژ لەگەڵ پێگەی دەنگ وباسی کوردی زمانی وێستگە نیوز ، ڕایگەیاند کە تاقمی ترۆریستی داعش ڕۆژی هەینی ١٠ خەرمانان ٩ سیپتەمبەر ، ٩ ئافرەتی لە یەکێ لە زیندانەکانی مووسڵ دا تیرباران کردووە .
مەم وزینی هەروەها ووتی کە لە رۆژانی ئەم دواییە لە ناوچەی شەڵاڵات لە پارێزگای نەینەوا گۆرێکی بەکۆمەڵ بە تەرمی ٣٢ کەس لە ئەندامانی داعش دۆزرایەوە کە داعش بە مەبەستی پێش گرتن لە لاوازی ڕوحیەی هێزەکانیی ، ئەم تەرمانە کە لە مەیدانی شەڕ دا کووژراون ، لەوێ داناشتووە و لە ڕاگواستنەوەیان بۆ مووسڵ پێشگیری کردووە ...
کۆتایی کورتە نامە/310