به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار سەرتیپی پاسدار حسێن دێهقان وەزیری بەرگریی ئێران لە پەیامێک دا بۆ وەرزشکارانی ئامادەبوو لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازانی جیهان (سیزم) وتی : ئەم ڕووداوە گەورەیە نیشاندەری هاوپشتی مرۆڤگەلی پاکە کە بەدوور لە ڕەگەز و هۆز و ئەتن و بەدوور لە هەرچەشنە تیرۆر و ڕەگەز کوژی بەدوای گەشەی وەرزشن.
وەزیری بەرگریی ئێران وتیشی : ئامادەبوونی وڵاتانی جۆربەجۆر لە کۆبوونەوەی گەورەی وەرزش، هۆی بەهێزبوونی دوستایەتی ، خۆشەویستی و ئاشتی نێوان وڵاتان دەبێ کە بە دوای ئاشتی و دۆستایەتین.
سەردار دێهقان وێڕای بە ئاوات خواستنی سەرکەوتن بۆ هەموو وەرزشکاران بێ لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی کارەکەیان لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازیی جیهان هیواداری دەربڕی ڕۆژانێکی تژی لە خۆشی بۆ وەرزشکاران لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازی جیهان بە دی بێت .
سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی سەربازانی جیهان سیزم لە ڕۆژی یەکشەممەوە بە میواندارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامادەبوونی دوازە تاقم لە ماڵی بالەی تاران دەست پێ دەکرێت .
دوازدە وڵاتی چین، کۆریای باکوور، کۆریای باشوور، پاکستان، زامبیا، سریلانکا، لوبنان، فەلەستین، ڤێنزۆئێلا، برازیل، قەتەر و ئیران بە پێی ئەو شتەی سیزم ڕایگەیاندووە لە سی و پێنجەمین خولی کێبەرکێکانی بالەی پاڵەوانەتی هێزەکانی جیهان سیزم بەشدارن....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:١٧
News ID: 778031
وەزیری بەرگریی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وڵاتێکی خاوەن شارستانیەت بە درێژایی مێژووی پڕ لە شانازی خۆیا پەیام هێنەری ئاشتی و دۆستایەتی بووە .