ئەمرۆ (هەینی) ٣٠ زیلقەعدەی ساڵی ١٤٣٧ مانگی، ڕیککەوت لەگەڵ ٢ی سیپتەمبەری ٢٠١٦ ،ساڵوەگەڕی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) .
حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ساڵ ١٩٥ مانگی لە دایک بوو و دوای شەهادەتی باوکی مەزنی حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان ، ئیمامەت و ڕێبەری موسولمانەکانی گرتە ئەستۆ .
سەردەمی ژیان وئیمامەتی ئیمام جەواد (ع) ، سەردەمی پشکووتنی ژیاری ئیسلامی و برەوی ئەندێشەکانی بروایی و فەلسەفی لە جیهانی ئیسلام دا بووە .
بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی باس و ڕاویژ لەگەڵ زانستوەرانی ئایینزا جۆر بەجۆرەکان، ڕاهینان و پەروەردەی خەڵک ، بە تایبەت زانستوەران و هەروەها لەقاو دانی سیاسەتەکانی دژی ئینسانی و دژی جەماوەری حاکمانی ئەو سەردەمە ، لە وێنەی چالاکییەکانی زانستی، فەرهەنگی و سیاسی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) بوو .
خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی لەشەو وڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) بە ئەمادە بوون لە مزگەوت ، تەکیەکان ، بارگای حەزرەتی ئیمام ڕەزا (ع) ، ئیمامی هەشتەمی شیعەکان ،لە مەشهەد ، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران وبارەگای پاکی حەزرەتی مەعسوومە (س) لە شاری پیرۆزی قۆم، باشووری تاران ، شینگێری دەکەن .
ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام محەممەد تەقی (ع) ، ئیمامی نۆهەمی شیعەکانی جیهان ، لە موسولمانەکان و ئازادیخوازانی دیکەی جیهان سەرەخۆشی دەکات ....
کورتە نامە/310