به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی نووسینگه‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، حسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی دوێنێ چوارشه‌ممه میوانداری پیشانگای ده‌ستکه‌وته‌کانی پیشه‌ی به‌رگریی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانیی هێزه چه‌کداره‌کان بوو و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان زۆرتر له دوو کاژێر له ته‌کنۆلۆجییه پێشکه‌وتوو، خۆماڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستییه‌کان که به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێکۆشان و زانستی توێژه‌ران و پسپۆڕانی ناوخۆیییه و کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر زۆرتربوونی توانای سه‌ربازیی هێزه چه‌کداره‌کانه، دیتنیان کرد.
له‌م پیشانگایه‌دا، چه‌ن ده‌ستکه‌وتێک له بواری دیزاین و دروستکردنی هه‌موو جۆری سیسته‌مه‌کان و داموده‌زگا پێشکه‌وتووه مووشه‌کی، ڕاداری، زه‌ریایی، ئۆپتیکی، زرێهی، په‌هپاد و ناوه‌نده په‌یوه‌ندییه‌کان خرایه به‌رباس.
ڕاپۆرت‌دان سه‌باره‌ت به تواناکان و به‌رهه‌مه‌کانی سیسته‌می په‌دافه‌ندی مووشه‌کی له "ماوه کورت، مامناوه‌ند و دوور هاویژ" به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ئه‌م پیشانگایه بوو.
به‌شی "هه‌موو جۆره‌کانی سۆناره پێشکه‌وتووه‌کانی شناوه‌ره‌کانی ئاستی ئاو" که به‌ده‌ستی پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی به‌رگری دیزاین و دروست کراوه، به‌شێکی دیکه بوو که له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه سه‌ردان کرا.
سیسته‌می ڕاداریی له هه‌موو جۆره‌کانی "ئاگاداری، چاودێریی شیکاری و چاودێریی ئاگری ئێلێکترۆئۆپتیکی"، به‌شی دیکه‌ی ئه‌م پیشانگایه بوو. له‌م به‌شه‌دا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ڕاپۆرتێکیان سه‌باره‌ت به به‌شی ڕاداریی سیسته‌می به‌رگری و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی "باوه‌ڕی 373" خسته ڕوو. ئه‌م سیسته‌مه توانایی زۆرتری له‌چاو سیسته‌می هاوشێوه‌ی بیانی هه‌یه.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاشان له کۆی وه‌زیر، به‌رپرسان، توێژه‌ران و پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، زۆرتربوونی توانایی "به‌رگری و هێرشبه‌ری"یان وه‌کوو مافێکی سرووشتی و ئاسایی ئێران ناوبرد و به جه‌ختکردن له‌سه‌ر پێویستیی درێژه‌دان به ڕێگه‌ی به‌هێزکردنی سیسته‌مه به‌رگرییه‌کان، وتیان: له دونیایه‌کدا که زلهێزه "زۆربێژ، داگیرکه‌ر و خاوه‌ن که‌مترین جه‌وهه‌ره‌ی ئه‌خلاق، ویژدان و مرۆڤایه‌تی"یه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ده‌ستدرێژیکردن بۆسه‌ر وڵاتان و کوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌کان هیچ ترسێکیان نییه، په‌ره‌دانی پیشه‌کانی به‌رگری و هێرشبه‌ری به‌ته‌واوی ئاسایییه، چون ئه‌م زلهێزانه هه‌تا هه‌ست به پاوه‌جێی ئێران نه‌که‌ن، هێمنایه‌تیی دابین ناکرێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌ردانکردن له پیشانگای ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌رگرییان زۆر شیرین و ڕه‌زامه‌ندانه ناوبرد و زیادیان کرد: هۆکاری ئه‌م ڕه‌زامه‌ندبوونه، وێڕای دیتنی تواناکانی به‌رگری که ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له هه‌ڵکشانی ئاستی پاوه‌جێی ئێران هه‌یه، دیتنی که‌سانی زانا، توێژه‌ر، لێکۆڵه‌ر و خاوه‌ن بیر و ئاکار و به ئیمانه که زۆر جێگای خۆشحاڵی و چێژ وه‌رگرتنه.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پاشان له ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکاری جه‌ختکردن له‌سه‌ر پێویستیی زۆرتربوونی توانا و په‌ره‌پێدانی پیشه به‌رگرییه‌کان، ڕایانگه‌یاند: له بارودۆخێکدا که زلهێزه زۆربێژه‌کانی دونیا، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه و هیچ به‌زه‌ییه‌ک له‌واندا نییه و به ئاشکرا کۆڕی زه‌ماوه‌ند و نه‌خۆشخانه‌کان به بیانووی تیرۆریزم بۆردومان ده‌که‌ن و سه‌دان مرۆڤی بێ‌تاوان ده‌کوژن و وه‌ڵامی هیچ ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌یه‌ک ناده‌نه‌وه، ده‌بێ توانای به‌رگری زۆرتر بکه‌ین تا زلهێزه زۆربێژه‌کان، هه‌ست به هه‌ڕه‌شه بکه‌ن.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی زیادیان کرد: هه‌ڵبه‌ت ئێمه بۆ په‌ره‌دان به پیشه به‌رگرییه‌کانمان به‌رته‌سکبوونه‌وه و ته‌نگاویمان داناوه و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ وه‌کوو چه‌کی کیمیایی و ناڤۆکی، به‌پێی ئایین و بڕوایی ئایینیمان قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وان هه‌روه‌ها جه‌ختیان کرد: ته‌نگاوی چه‌که کیمیایییه‌کان له به‌شی هێرشبه‌ریدایه، به‌ڵام زۆرترکردنی توانای به‌شه‌کانی به‌رگری له به‌رانبه‌ر بۆردومانی کیمیایی هیچ کێشه‌یه‌کی نییه.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وتیان: جگه له‌م به‌رته‌سکی و ته‌نگاوییانه، له دیکه‌ی بواره‌کان هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ زۆرترکردنی توانای به‌رگری و سه‌ربازی بوونی نییه و پێشکه‌وتن له‌م بوارانه، وه‌کوو ئه‌رکێک پێناسه ده‌کرێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به ئاماژه به پێگه‌ی ستراتژیکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ستیاربوونی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای کیشوه‌ری ئاسیا و ته‌ماحی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتداره داگیرکه‌ره‌کان ڕایانگه‌یاند: بۆ دابینکردنی هێمنایه‌تیی نه‌ته‌وه، ئێران و داهاتوو، ده‌بێ وێڕای توانای به‌رگری، توانای هێرشبه‌ریشمان زۆرتر بکه‌ین.
ئه‌وان به قه‌ڵسبوونی هه‌ندێک له وڵاتانی داگیرکه‌ر له کڕینی داموده‌زگا به‌رگرییه‌کانی ئێران هه‌ندێک له وڵاتان ئاماژه‌یان دا و زیادیان کرد: ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ئیدعای عه‌قڵانییه‌ت و ویژدانیان هه‌یه و سه‌باره‌ت به سه‌لاحییه‌تی ئه‌خلاقیی وڵاتان بۆ هه‌بوون یان نه‌بوونی هه‌ندێک داموده‌زگای به‌رگری قسه ده‌که‌ن، خۆیان پابه‌ند به هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نین.
پێش وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سه‌ردار سه‌رتیپ دێهقان، وه‌زیری به‌رگری، له کاره‌کانی ئه‌نجامدراو له پیشه‌کانی به‌رگری، دروستبوونی تۆڕی هاوکارانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و په‌یوه‌ندیی پته‌وی نێوان پیشه‌کانی به‌رگری له‌گه‌ڵ زانستگاکان و کۆمپانیه‌کانی زانستبنهما. ڕاپۆرتێکی کورتی دا و وتی: ئه‌مڕۆ پێشه‌کانی به‌رگریی ئێران به که‌ڵکوه‌رگرتن له ژێرخانه پیشه‌یی و زانستبنهماکان، توانایی دابینکردنی پێویستیی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌یه...
کۆتایی کورتە نامە/310
١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٦
News ID: 776184
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و پسپۆڕانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایانگه‌یاند: ئاستی توانای به‌رگری و هێرشبه‌ریی خۆتان زۆرتر بکه‌ن تا زۆربێژان هه‌ست به هه‌ڕه‌شه بکه‌ن.