٢٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٣:٤٨
گەف و هەڕەشەی پێنتاگۆن لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ، هەڕەشەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەی لە سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسە، پیتەر کوک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەرەڤانی ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وشداریی بە حکومەتی سووریا دا؛ ئەو فڕۆکانەی جێی مەترسین بۆ هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لەباکووری سوریادا، دەخرێنە خوارەوە .

وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: واشنگتۆن هەوڵیەتی لە کەسانی سەر بەخۆی بەرگریی بکاو بۆ بەرەڤانی لەوان ئەوپەڕی توانای دەخاتەگەڕ.

پیتەر کوک وتی: ئەو ناوچەیە(باکووری سووریا) ناوچەی قەدەغەی فڕین نییە بەڵام حکومەتی سووریا ئەوەندە ئاوەزمەندانەو ژیرانە لەگەڵ بابەتەکەدا هەڵس وکەوتی دەبێ کە خۆی دووربخاتەوە لە ناوچەکانی هەڵمەت ئەنجامدانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی.

وتەبێژی پێنتاگۆن لەژێر گوشاری پەیامنێراندا وشداریی دا؛ ئەو هەڕەشەیە ، ئەو فڕۆکە جەنگییانەی ڕووسیاش لەخۆ دەگرێ کە لە ساڵی ڕابردووەوە بۆ داکۆکی لە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا ، پێگەکانی گرووپە چەکدارەکان لەو وڵاتە بۆردومان دەکەن.

جان کەری وەزیری دەرەوە و هیلاری کلینتۆن بەربژاری پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا هەردووکیان داکۆکیان کرد لە هێنانەدی ناوچەی دژە فڕین لە باکووری سووریا، بەڵام باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵیدا نەیارەتی کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310