٣١ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٠٠
ڕفێندرانی پازدە کەسی سیڤیل لە کەرکووک لەلایەن داعش

تاقمی تیرۆریستیی داعش پازدە کەسی سیڤیلی لەبەر دانی یارمەتی بە هەڵاتنی خەڵک لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی داعش لە باشووری ڕوژاوای کەرکووک، ڕفاند .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە نیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگەی کەرکووکی ئێراق ڕایگەیاند : رۆژی شەممە پازدە کەس لە خەڵکی گوندی جەمیلیە سەربە شاری حەویجە لە 55 کیلومەتری باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لەلایەن داعش لەبەر هاوکاری و هەڵاتنی خەڵک لە ناوچەداگیرکراوەکان بەرەو کەرکووک و سەلاحەدین ، ڕفێندران.

 ئەم سەرچاوە ئاسایشییە وتیشی: ڕفێنەران  بە چەند ئۆتۆموبیل ئەو کەسانەیان بردە ناوەندی شاری حەویجە.

شاری حەویجە لە باشووری ڕوژاوای کەرکووک  لە دەهەمی ژووئەنی ساڵی 2014 هەروا لە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی تاقمی تیرۆریستیی داعشە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە بەهاری ساڵی 2013 ی زایینی هەندێ ناوچەی لە ئێراق  داگیرکردووە و لەم ماوەیە دا تاوانکاریگەلی زۆری ئەنجام داوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310