٢٠ تەمووز ٢٠١٦ - ١٧:٠٩
قۆڵبەستکرانی دوو کەسایەتی ئایین زاییی دیکە لە بەحرەین

ڕژیمی ئالئ خەلیفە"ی به حره ین دوو کەسایەتی ئایین زاییی دیکەی قٶلبەست کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هیزە ئاسایشتییەکانی رەژیمی  ئالی بەحرەین ،"سەعید ئەلعەسفور"  لە زانایانی ئایینی ئەو وڵاتە  و :عەبداجەبار ئەلدرازی" مەداحی بەحرەینی لەناوچەی "ئەلدەراز" ی مەنامە ، پیتەختی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە . ئەوە لەحالێکدایە کە ناڕەزایەتی خەڵکی بەحرەین لەحاند کردەوەکانی دوژمنکارانەی ڕەژیمی ئالی خەلیفە لە شارە جۆر بە جۆرەکانی بەحرەین هەروا درێژەی هەیە . چەند ڕۆژ لەمەو بەریش ڕەژێمی  ئالی خەلیفە عەلامە " محەممەد ئەلسنقور" ئیمام جۆمعەی  ناوچەی " ئەلدەراز" ی بەحرەین بە هۆی ڕەخنە گرتنەکانیی ئەو لەم ڕەژێمە قۆڵبەست کردووە . "محەممەد سەنقور" قەدەخە کراوە لەمەر ووتار دان لە نویژی جۆمعە .

 ناوچەی ئەلدەراز ی شاری مەنامە ، لەحەوتەکانی پێشوو تا بەئێستا بە هۆی وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی "شیخ عیسا قاسم" زانای ئایینی پایەبەرزی بەحرەینی ، لەلایەن ڕەژیمی ئالی خەلیفەوە بەرەو ڕووی ئالۆزی زۆر بۆتەوە .

 بەحرەین لەسالی ٢٠١١ ەوە شانۆی  ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئاشتیانەی خەڵکی ئەو وڵاتە دژی بنەماڵەی حاکمە . بەرهەڵستکارانی بەحرەینی خوازیاری مافی دیاریکردنی چارەنووسن . بنەماڵەی حاکم لە بەحرەین بەکەڵک وەرگرتن لە تووند وتیژی ، ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی گەلی ئەو وڵاتە وڵام ئەدەنەوە کە تا بە ئێستا زیاتر لە ١٥٠ بەحرەینی بەهۆیەوە شەهید بوون ودەیان کەسی دیکەیش بریندار بوون.