به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا -که‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریکا دوێنێ هه‌ینی له‌و باره‌وه ڕاپۆری دا؛ خه‌ڵکی ئێران له ڕێپێوانی رۆژی قودسدا به دانی دروشمی"نه‌مان بۆ ئیسرائیل"و"نه‌مان بۆ ئه‌مریکا"، داگیرکه‌ریی ئیسرائیلیان شه‌رمه‌زار کرد.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی"العهد"ی لوبنانیش به‌ئاماژه به ڕێپێوانی رۆژی قودس له سه‌رانسه‌ری ئێران ، نووسی؛ دروشمی ئه‌و ڕێپێوانانه، یه‌کڕیزیی ئۆممه‌تی ئیسلامی و داکۆکی له ئینتیفازه‌ی فه‌له‌ستین و به‌رائه‌ت له رژیمی زایۆنی بوو.
که‌ناڵی سومرییه‌ش ڕایگه‌یاند؛ ڕێپێوانی ڕۆژی قودس سه‌رباری گه‌رم بوونی هه‌وا له ئێران به‌ڕێوه چوو و به‌شداران تاوانکاریی دژ به گه‌لی فه‌له‌ستینیان شه‌رمه‌زار کرد‌و جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر پێویستیی هه‌وڵدان بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیی به‌دژ ته‌وه‌ری موقاوه‌مه.