کازم غەریب ئابادی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئامادەبوونی شاندی قەتەر لە ئێران، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو شاندێکی قەتەری سەفەری تارانیان کرد و ڕاوێژێکی دوو کاتژمێریمان هەبوو.
سەبارەت بە شکستی گەمارۆی ئابووری و جووڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەرەو چین وتی: ئێمە گەمارۆکە بە کردەوەی شەڕ دەزانین و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی ئابووری دەیگرینەبەر و ئەوەشمان بە لایەنی بەرامبەریش وتووە.
وتیشی: شتێکی سەرەکی کە ئێران ڕایگەیاندووە، هەناردە نەکردنی کەرەستەی پیتێنراوە. وردەکاری هەر بابەتێک بەندە بە دەستپێکردنی دانوستانەکانەوە.
Your Comment