٧ ئەیلوول ٢٠٢٦ - ١١:٣٩
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان نارد

لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کەسوکارە خەمبارەکان و خەڵکی کوردستان لە ڕووداوی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنیدا، سەرۆک کۆمار فەرمانی بە چارەسەری خێرای بریندارەکان و پاڵپشتیکردنی بنەماڵەکان و بەدواداچوونی ورد لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەرکرد.

مەسعوود پزشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی؛

"ڕووداوی تاڵی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنی لەسەر ڕێگای خێرای سنە – هەمەدان و لەدەستدانی گیانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیزمان بووە هۆی خەمێکی قووڵ لە دڵماندا".

وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خەمبار و خەڵکی کوردستان، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری دەستبەجێی بریندارەکان و پشتیوانی لە بنەماڵەکان و بەدواداچوونی ورد لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە لە یەکمایەتی کارەکانیان دابنێن.

نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٠ی پاشنیوەڕۆ. ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانان، تەنکەرێکی سووتەمەنی لە ڕێگای هەمەدان بۆ سنە لایدا و دوای ئەوەی تووشی تێکچوونی تەکنیکی بوو، وەرگەڕایەوە و لە ئەنجامدا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha