١٦ ئاب ٢٠٢٦ - ٢١:٣٨
Source: Mehrnews
چلەی ماتەمینی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەڕێوەدەچێت

نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی ئەسپاردە کردنی تەرمی ڕێبەری شەهید ڕێوڕەسمی چلە بەڕێودەبات.

نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی چلەمین ڕۆژی بەڕێکران و ئەسپاردەکردنی ڕێبەری شەهیدی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە تاران، قوم و مەشهەدی ڕاگەیاند.

چلەی ڕێبەری شەهید سێشەممە 27ی گەلاوێژ، لە کاتژمێر ٥:٠٠ی پاش نیوەڕۆ تا ٧:٠٠ی ئێوارە، لە ژووری موسەلای ئیمام خومەینی تاران بەڕێوەچوو.

چوارشەممە 28ی گەلاوێژ، دوای نوێژی مەغریب و عیشا، لە مەزارگەی حەزرەتی فاتیمە مەعسومە (د.خ) لە قوم.

پێنجشەممە 29ی گەلاوێژ لە مەشهەد، هاوکات لەگەڵ شەوی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع)، دوای نوێژی مەغریب و عیشا، لە مەزاری پیرۆزی ڕەزەوی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha