بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای لەشکرکێشی دوژمنکارانەی دوژمنی ئەمریکا بۆ ناوچە سەربازی و مەدەنییەکانی باشووری ئەو وڵاتە و پێشێلکردنی بڕگەکانی مادەی ١٤ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە "بنکەی شێخ عیسا" کە لە بەحرەین جێگیر بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دەرئەنجامەکانی پێشێلکاری ئاشکرا و دووبارەبووەوە و شکاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا تاوانکارییە و هەموو بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەبنە ئامانجی ڕەوای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەش.
Your Comment