٨ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٠:٣١
Source: Mehrnews
ویلایەتی: بێ گومان بەپەلە وڵامی سەرکێشییەکان دەدرێتەوە

ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی: پێشتر هۆشداریمان دابوو کە "ناوچەکە شوێنێک نییە بۆ قوماری سیاسی لەلایەن وڵاتانی بچووکەوە" و چەندین جار سەلماندمان کە دەستبەجێ وەڵامی سەرکێشی دەدرێتەوە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی جەختی کردەوە: ئێمە پێشتر هۆشداریمان دابوو کە "ناوچەکە شوێنێک نییە بۆ قومارە سیاسییەکان لەلایەن وڵاتانی بچووکەوە" و چەندین جار سەلماندمان کە سەرکێشیێەکان دەستبەجێ وڵام دەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەڵام بەرپرسیارێتی دروستکردنی گرژیی نوێ و دانپێدانانی زارەکی بە هەڵوەشاندنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەلایەن سیاسەتمەداری بەدناو و باندەکەی ئیپشتاینەوە کە چەندین جار بە کردەوە پێشێلکرابوو، جارێکی دیکە ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha