بە پشتبەستن بە ئاژانسی واع، سەعد مەعەن، وتەبێژی لێژنەی باڵای پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران، سەید عەلی خامنەیی لە عێراق، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: نزیکەی چوار هەزار و ٣٠٠ ڕۆژنامەنووسی عێراقی و بیانی بەشدارییان لە ڕووماڵی میدیایی ئەو ڕێوڕەسمەدا کردووە.
ڕاشیگەیاند: پەخشی ڕاستەوخۆی مەراسیمی پرسە لە کاتژمێر 5ی بەیانی دەستیپێکرد و بەردەوامە، بەجۆرێک سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە عێراقییەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی مەراسیمەکەیان کردووە، ژمارەیەکیشیان لە سەرەتای مەراسیمەکەوە بە بەردەوامی پەخشی دەکەن.
مەعەن زیادی کرد: مەراسیمەکە کاریگەرییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی هەبوو و نزیکەی هەزار ڕۆژنامەنووسی بیانی بە مۆڵەتی فەرمی ئامادەبوون بۆ ڕووماڵکردنی.
هەروەها سێ هه زار و 300 ڕۆژنامه نووسی عێراقی له پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا به نوێنەرایەتی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و دیجیتاڵ میدیا ڕووماڵیان کردووه .
Your Comment