٨ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٠:٣٢
Source: Mehrnews
دەریادار سەیاری: ڕۆخەکانی ئێران دۆرەخی بێ گەڕانەوەی سەربازانی بیانیە

جێگری هەماهەنگی ئەرتەشی ئێران وتی: سنوورەکانمان بەهێزن و ڕێگە نادەین دوژمن هیچ زیانێک بە سنوورەکانمان بگەیەنێت”.

 دەریاوان سەیاری جەختی لە دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە .

ئاماژەی بەوەدا: “ئەوان تویت دەکەن، هەموو ڕۆژێک هەمان شت دەڵێن و هەوڵی داخورپاندنی دڵی میللەت دەدەن، بەڵام نەتەوەی ئێران دەبێ دڵنیابێت لەوەی کە بە پشتیوانی ئەوان، هێزە چەکدارەکانی ئێران وەستاون؛ سنوورەکانمان بەهێزن و ڕێگە نادەین دوژمن هیچ زیانێک بە سنوورەکانمان بگەیەنێت”.

پاشان ڕووی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: هەموو لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەلماندنی ئەوەیە کە هیچ بەربەستێک لەبەردەم بوونی سەربازی ئەو لە کەناراوەکانی ئێراندا نییە، وەڵامی ئێمە ڕوونە؛ “ئەگەر بوێری ئەوە وەرە!” ڕەنگە ئەمڕۆ لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە لە دوای دوژمنەوە بین، بەڵام شانازی بەوە دەکەین کە ئەوەی هەمانە هی خۆمانە و هەوڵدەدەین هەموو کەموکوڕییەکانمان قەرەبوو بکەینەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەینە بەرزترین تەکنەلۆژیاکان.

زیادیشی کرد: لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی نیشتمانپەروەرییەوە بەراورد ناکرێین بە هیچ وڵاتێک، بە دڵنیاییەوە دوژمن ناوێرێت پلانەکانی جێبەجێ بکات”.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا باسی لە شەڕی ٤٠ ڕۆژە و بانگەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە وروژاندنی بابەتی درۆینەی وەک لەناوبردنی ئەرتەش و هێزی دەریایی سپای پاسداران، لە ڕاستیدا سەربازەکانی لە کەناراوەکانی مەکران و گەرووی هورمز نیشتەوە بەڵام دوژمن پلانی بۆ ئەم پرسە دانابوو و هەوڵیدا جێبەجێی بکات، بەڵام شکستی هێنا”.

دەریاوان سەیاری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بانگەشەی درۆی ترامپ سەبارەت بە لەناوبردنی هێزی دەریایی ئەرتەش لەسەر هەمان ڕێڕەودایە، ترەمپ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە خارکی گرتووە، لە کەناراوەکانی گەرووی هورمز جێگیر بووە، هەروەها کەشتی تێکدەر لە گەرووی هورمزدا هەیە، بەڵام نەیتوانی هیچ کامیان جێبەجێ بکات. پێیوابوو ئێران وەک ڤەنزوێلا یان وڵاتانی دیکەیە کە ئەمریکا توانیویەتی هیچ بکات"

Your Comment

You are replying to: .
captcha