١ تەمووز ٢٠٢٦ - ١٣:١٥
Source: Mehrnews
ڕێبەرانی ئایینی 90 وڵاتی جیهان دێنە تاران؛ پرسەی ڕێبەری شەهید لە عێراق و ئێران

سکرتێری مەڵبەندی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران وتی: بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە دەبێتە هۆی یەکڕیزی و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی.

سکرتێری مەڵبەندی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران وتی: بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە دەبێتە هۆی یەکڕیزی و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامی
ڕێوڕەسمی پێشوازی و پرسە و تەوافی تەرمی پیرۆزی سەرکردەی ئازیز لە عێراق لە بەرزترین ئاستدا بەڕێوە دەچێت.
ڕێبەری ئایین و مەزهەبەکان لە زیاتر لە ٩٠ وڵاتەوە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران ڕاگەیاندووە.
پور جەمشیدیان، سکرتێری مەڵبەندی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران وتیشی:
نوێژی جەنازە لەسەر تەرمی ئەو شەهیدە لە ڕۆژی ١٤ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت.

ڕێوڕەسمی پرسەکەش ڕۆژی ١٥ی جۆزەردان لە تاران بەڕێوە دەچێت.

ڕێوڕەسمی نوێژ و پرسەی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە شاری قوم ڕۆژی ٦١ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت و
ڕۆژی ١٨ی جۆزەردان ڕێوڕەسمی پرسەی تەرمی پیرۆزی شەهید و بنەماڵەکەیان لە شاری مەشهەد دەبێت.
مەراسیمی تەوافی تەرم و پرسەی ڕێبەری لە شارە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف ئەشرەف لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام عەلی دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha