١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٣:٠٦
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆژی هەینی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا واژۆ دەکەین

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بە هەماهەنگی ئەنجام دراوە، بڕیارە ڕۆژی هەینی واژۆ بکرێت.

دوکتۆر مەسعوود پزشکیان،سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی نەتەوەیی "حوکمڕانی یەکگرتوو" بە ئامادەبوونی پارێزگار و شارەوانانی وڵات لە وەزارەتی ناوخۆ، سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی بۆ واژۆ کردنی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران و ئەمریکا گیراونەتەبەر وتی: بە هەماهەنگی ئەنجام دراوە، و پەسەند کرا کە ڕۆژی هەینی ئەم پرۆسەیە واژۆ بکرێت.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە پێشتر دەسەڵاتیان بە پارێزگارەکان دراوە، وتی: بەڕێوەبردنی دروستی دۆخی شەڕ بەهۆی پێدانی دەسەڵاتەوە بوو بۆ پارێزگارەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha