٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ١٢:٣١
Source: Mehrnews
وەهمی داگیرکەران لەدژی ئێران چۆن داڕما؟

نزیکەی سێ مانگ بەسەر دەسپێکی دەستدرێژی ئەمریکی- زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران تێدەپەڕێت؛ دەستدرێژییەک کە چل ڕۆژی خایاند و پلاندانەرەکانی پێیان وابوو کە لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە گوشاری سەربازی و شەڕی دەروونی و ئۆپەراسیۆنی میدیاییەوە دەتوانن کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بکەن پاشەکشە و تەسلیم بوون.

 ئێستا لەگەڵ تێپەڕبوونی کات نەک هەر ئەو ئامانجانە بەدی نەهاتوون، بەڵکوو دانپێدانانی یەک لە دوای یەک لەلایەن میدیا و شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوایی و زایۆنیستی ڕەهەندەکانی شکستی ئەم پڕۆژەیەی زیاتر دەرخستووە.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی زایۆنیستیی (ئۆرشەلیم پۆست) لە شیکارییەکی بیر ورووژێنەردا نووسیویەتی: شەڕ ئێرانی نەڕوخاند، کۆنترۆڵی خۆی بەسەر هورمزدا چەسپاند و هاوپەیمانییەکانی ڕێکخستەوە و هەر ئەو دامەزراوانەی کە ئەمریکا کردبوویەتە ئامانج، بەهێزتر کرد.
ئەم دانپێدانانە لە ڕاستیدا گوزارشت لەو ڕاستیە دەکات کە پلاندانەرانی شەڕەکە هەوڵیان دەدا بیشارنەوە: کە لێکدانەوەکانیان سەبارەت بە ئێران لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی درۆینە لە پێکهاتەی دەسەڵات، کۆمەڵگا و توانا ستراتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی بوو. ئەوان پێیان وابوو کە فشارە سەربازی و ئابوورییە قورسەکان، لەگەڵ هەڵمەتێکی میدیایی بەرفراوان، دەتوانێت ئێران بخاتە ناو گێژاوی ناوخۆیی و پێکهاتەی بڕیاردانی وڵات ناچار دەکات پاشەکشە بکات. بەڵام دەرئەنجامی شەڕەکە پێچەوانەکەی سەلماند.
لە مەیدانی شەڕدا کە بڕیار بوو “رێگریکردن”ی ئێران بڕووخێنێت، ئەنجامێکی پێچەوانە ڕوویدا. نەک هەر پێکهاتەی سیاسی و ئەمنیی وڵاتەکە نەڕووخا، بەڵکو ئەزموونی ئەم شەڕە یەکگرتوویی ناوخۆیی ئێرانی زیاتر کرد و پەیوەندییە ناوچەییەکانی بەهێزتر کرد. لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕدا، زۆرێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا باسیان لە "ساتێکی چارەنووسساز" دەکرد و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە تاران لە لێواری پاشەکشەی ستراتیژیدایە. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەرکەوت کە ئێران نەک هەر گوشارەکانی بەڕێوەبردووە بەڵکو لە بەشێکی مەیدانەکەدا دەستپێشخەرییەکەی پاراستووە.
یەکێک لە لایەنە هەرە گرنگەکانی ئەم شکستە، داڕمانی ئەو وێنەیە بوو کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بەدرێژایی ساڵان سەبارەت بە خۆڕاگری خۆیان بنیاتیان ناوە.

هەمیشە هەوڵیان دەدا ئەو پێشنیازە جێگیر بکەن کە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن و تەلئەبیب دەبێتە هۆی داڕمانی خێرای لایەنی بەرامبەر. بەڵام شەڕی چل ڕۆژە دەریخست کە ئەم وێنەیە لانیکەم دژ بە ئێران دوورە لە واقیع. درێژخایەنی شەڕ، نەتوانینی گەیشتن بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان و دواجار هەنگاونان بەرەو ئاگربەست هەموویان نیشانەی وەرینی دەسەڵاتی ڕاگرتنی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بوون.
لەم نێوەندەدا پرسی گەرووی هورموزیش گرنگییەکی تایبەتی پەیدا کرد. یەکێک لە ئامانجە نەوتراوەکانی شەڕەکە سنووردارکردنی کاریگەریی ستراتیژی ئێران بوو لەم ڕێڕەوی گرینگی وزەدا . بەڵام نەک هەر ئەم ئامانجە بەدی نەهات، بەڵکوو دوای شەڕەکە، ڕۆڵی ئێران لە هاوکێشە ئەمنییەکانی کەنداوی فارسدا زیاتر لە پێشوو سەرنجی ڕاکێشرا. ئێستا زۆرێک لە شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوایی دان بەوەدا دەنێن کە هیچ ڕێکخستنێکی بەردەوام لە ناوچەکەدا پێکناهێنرێت بەبێ ئەوەی هەڵوێستی ئێران لەبەرچاو بگیرێت. ئەم پرسە نیشانەیەکی ئاشکرای شکستی پڕۆژەی پەراوێزخستنی ئێرانە.
لە لایەکی دیکەوە شەڕی ئەم دواییە بووە هۆی دووبارە پێناسەکردنەوەی هەندێک هاوپەیمانی ناوچەیی. ئەو وڵاتانەی پێشتر هەوڵیان دابوو لە چوارچێوەی سیاسەتی زۆرترین فشار لە دژی ئێران بجووڵێن، دوای چاودێریکردنی تێچووی قورسی شەڕەکە، ڕێبازێکی وریایانەتریان گرتەبەر.

زۆرێک لە یاریزانانی ناوچەکە درکیان بەوە کرد کە ناسەقامگیری بەربڵاو لە دژی ئێران نەک تەنیا ئاسایشی تاران دەکاتە ئامانج، بەڵکوو هەموو ناوچەکەش بەرەوڕووی قەیران دەبێتەوە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە دوای جەنگەوە هەندێک پرۆسەی دیپلۆماسی و ناوچەیی خێراتر پەیڕەو بکرێن.
لە ناوخۆدا کۆمەڵگای ئێران بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی پلاندانەرانی جەنگەوە نەڕووخا. هەرچەندە فشارە ئابووری و دەروونییەکانی شەڕەکە قورس بوون، بەڵام کەشوهەوای گشتی وڵات بەرەو جۆرێک لە هاودەنگی لە بەرامبەر هەڕەشەی دەرەکیدا هەنگاوی نا. ئەزموونی مێژوویی ئێرانییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی فشارە دەرەکییەکان جارێکی دیکە خۆی نیشان دا و زۆرێک لەو بۆشایانەی کە دوژمنان حسابیان بۆ کردبوو لە بەرامبەر مەترسی دەرەکیدا کەمتر دەرکەوتن.

ئەمە یەکێک لە گرنگترین حیساباتە هەڵەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بوو؛ ئەوان تەنیا لە چاویلکەی شەڕی میدیایی و فەزای ئەلیکترۆنی کۆمەڵگای ئێرانیان شی کردبووەوە و کەمتەرخەم بوون لە تێگەیشتن لە چینە قووڵەکانی ناسنامە و مێژووەکەی.
شەڕی ئەم دواییە هەروەها نیشانی دا کە ستراتیژی “لێدانی خێرا و چارەنووسساز” لە دژی ئێران کاریگەر نییە. گریمانەی سەرەتایی ئەوە بوو کە بە زنجیرەیەک هێرشی قورس، پێکهاتەی فەرماندەیی و توانای وەڵامدانەوەی ئێران تێکدەچێت و تاران ناچار دەبێت مەرجەکانی لایەنی بەرامبەر قبووڵ بکات. بەڵام بەردەوامبوونی وەڵامەکانی ئێران و پاراستنی توانای ئۆپەراسیۆن بە درێژایی شەڕ ئەم گریمانەیەی خستە ژێر پرسیارەوە. ئێستا تەنانەت بەشێک لە شرۆڤەکارانی ڕۆژئاواش هۆشداری دەدەن کە هەر ململانێیەکی بەرفراوانتر لەگەڵ ئێران، زیانی زیاتری بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەیە لەوەی کە لە سەرەتادا خەمڵاندنی بۆ دەکرا.

خاڵێکی تری گرنگ کاریگەری ئەم شەڕە بوو لەسەر ڕای گشتی جیهان. بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو کە گێڕانەوەی ڕۆژئاوا تا ڕادەیەکی زۆر زاڵ بوو بەسەر فەزای میدیای نێودەوڵەتیدا، ئەمجارە زۆرێک لە بیروڕای گشتی بەتایبەتی لە ناوچەکە و وڵاتانی سەربەخۆدا گێڕانەوەیەکی جیاوازیان لە شەڕەکەدا وەرگرت. وێنه کانی خۆڕاگری ئێران، درێژەی وه ڵامەکان و هەروە ها بێتوانایی ئامریکا و ڕژێمی زایۆنی له گەیشتن به ئامانجه ڕاگەیێندراوەکانیان، بووه هۆی داڕوخانی گێڕانەوەی “سەڕکەوتنێکی خێرا” بەرە بەرە. تەنانەت لەناو ئەمریکاشدا ڕەخنە لە تێچووی شەڕ و نەبوونی دەستکەوتی ڕوون زیادی کرد.

ئەمڕۆ سێ مانگ دوای دەستپێکردنی ئەو دەستدرێژییە، لە هەموو کاتێک بە ڕوونتر دەبینرێت کە پڕۆژەی “تەسلیمبوونی ئێران” نەک هەر شکستی هێنا، بەڵکوو ئەنجامێکی پێچەوانەی هەبوو. ئەو شەڕەی کە بڕیار بوو دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران لاواز بکات، دواجار بووە هۆی زیادبوونی ڕۆڵ و گرنگی ئێران لە هاوکێشە ناوچەییەکان. ئەو شەڕەی کە ئامانجی دروستکردنی دووبەرەکی ناوخۆیی بوو، بووە هۆی بەهێزبوونی یەکگرتوویی بەرامبەر بە هەڕەشە دەرەکییەکان.

وئەو شەڕەی کە بڕیار بوو ڕێگری بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دابمەزرێنێت، ئێستا بووەتە هێمای سنووری دەسەڵاتیان.

ڕەنگە گرنگترین پەیامی ئەم پێشهاتانە ئەوە بێت کە سەردەمی بڕیاردانی تاکلایەنە سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە کۆتایی هاتووە. واقیعه نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا دەردەکەوێت که هیچ زلهێزێک ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر نەتەوەکانی ناوچه که بسپێنێ به پشت بەستن به باڵادەستی سەربازی.

هەروەها شەڕی چل ڕۆژەی دژ بە ئێران، زیاتر لە هەموو شتێک، ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە هاوکێشە نوێیەکانی ناوچەکە ئاڵۆزترن لەوانەی کە لە ناوەندە بیرمەندەکانی واشنتۆن و تەلئەبیب داڕێژراون.

ئێستا هەر ئەو میدیایانەی کە سەردەمانێک باسیان لە “ڕووخانی نزیکی ئێران” دەکرد، ناچارن لەسەر شکستی حیساباتەکانیان بنووسن؛ شکستێک کە نەک هەر شکستێکی سەربازی بوو، بەڵکوو داڕمانی وەهمێکی ستراتیژیش بوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha