٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ١٢:٣٨
Source: Mehrnews
درۆنێکی ئیسڕائیل لە ئاسمانی ئێران کرایە ئامانج

پاسەوانانی ئاسمانی ئێران، لە بەرگری ئاسمانی ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێریان لەئاسمانی  هورمزگان تێکشکاند.

ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئیسرائیلییە کە ئەرکی ناسێنەوە و سیخوڕیی هەبووە، لە لایەن بەرگری ئەرتەشەوە خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێر کە تایبەتمەندی خۆدزینەوە لە ڕاداری هەیە بە سیستەمێکی تایبەت کراوەتە ئامانج، کە تایبەتمەندییەکانی لەلایەن بەرپرسانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی بەرگری باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە ڕانەگەیەندراوە.

دەڵێن بەم سیستەمە هیچ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆدزینەوە لە ڕادار ناتوانێت بچێتە ئاسمانی ناوچە، لە کەنداوی فارس و دوورگەکانەوە تا تەواوی ناوچەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات لە وڵات.

هەروەها پاشماوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆربیتێر کە لەناوچووبوو بە هاوکاری بەلەمی دەریایی لە هورمزگان دۆزرایەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha