٢٤ ئایار ٢٠٢٦ - ١٣:٢٨
Source: ABNA
دوایین پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا: ئاگربەست دەبێ لوبنانیش بگرێتەوە

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بۆ شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە لوبنان نارد.

 عێراقچی لەو نامەیەدا نووسیویەتی: شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵا پەیامێکی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت، کە تیایدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە:

کۆماری ئیسلامی ئێران تا دوا سات هەرگیز لە پشتیوانیکردن لە بزووتنەوە ڕاستخوازەکان و ئازادیخوازەکان، بە ڕێبەرایەتی حزبوڵای خۆڕاگر و سەرکەوتوو، ناوەستێت. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ ئیمامی شەهیدمان، جەنابی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی (خوا لێی ڕازی بێت).

هەر لە یەکەم ساتەکانەوە کە بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک ناوبژیوان مامەڵەیان دەکرد، ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێ پەیوەست بکرێت بە دامەزراندنی ئاگربەست لە لوبنان.

ئەم پرسە گرنگە تا ئەمڕۆش وەک پرەنسیپێکی بێ دوو دڵی ماوەتەوە و بە یەکێک لە داواکارییە ڕەواکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و نەتەوە قارەمانەکەمان دادەنرێت و هەرواش دەبێت.

لە دوایین پێشنیار کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی ناوبژیوانێکی پاکستانییەوە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕ بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بەردەوام پێشکەشی کرد، جەخت لەسەر پێویستی بەشداریکردنی لوبنان لە ئاگربەستەکەدا کرایەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha