١٦ تەمووز ٢٠٢٦ - ١٢:١١
Source: Mehrnews
برسیەتی و بێکاری کوردانی حەسەکە ئاوارەی شارە عەرەبەکان دەکات

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سیاسەتەکانی حکومەتی کاتی و داڕمانی خزمەتگوزارییە ژێرخانییەکان هۆکاری سەرەکی پشت زیادبوونی کۆچی ناوخۆ و کۆچکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کوردیانەن.

بەهۆی خراپتربوونی قەیرانی ئابووری و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کەمیی سووتەمەنی و زیادبوونی تێچووی بژێوی ژیان، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژهەڵات و باشووری سوریا ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بۆ دۆزینەوەی کار و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان چوونەتە دیمەشق و پارێزگاکانی دیکە.

شەپۆلی کۆچکردن لە گەڕەکی ڕۆژهەڵات و باشووری پارێزگای حەسەکەی سووریاوە بەهۆی خراپتربوونی بارودۆخی ئابووری و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بەرزبوونەوەی نرخەکان بەردەوامە و زیاتر دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەرەو پارێزگا و شارەکانی دیکە بەڕێدەکەون.
بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکانی تل براک، تل حەمیس، هۆڵ و شەدادی بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی کار چوونەتە دیمەشق.

هەروەها ژمارەیەکی تریش بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان کۆچیان کردووە بۆ پارێزگای دارا بۆ کارکردن لە کێڵگەی سەوزە و میوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە، لەوانە نەبوونی خزمەتگوزارییە گشتیەکان، نەدانی مووچە و کەمیی سووتەمەنی؛ ئەو پرسانەی کە زۆرێک لە خێزانەکانیان ناچار کردووە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سیاسەتەکانی حکومەتی کاتی و داڕمانی خزمەتگوزارییە ژێرخانییەکان هۆکاری سەرەکی پشت زیادبوونی کۆچی ناوخۆ و کۆچکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کوردیانەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha