١٩ ئایار ٢٠٢٦ - ١١:٣١
Source: Mehrnews
زانیاری نوێ لە سەر تەندروستی ڕێبەری باڵای ئێران بڵاو بووەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: کاتێک ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هێنرایە نەخۆشخانە، خۆشبەختانە هیچ شتێکی تایبەتی بەسەردا نەهاتبوو و تەنها چەند برینێکی بەرکەوتبوو.

 حسێن کرمانپوور، بەڕێوەبەری ناوەندی پێوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ (دووشەممە 28ی گوڵان) لە کۆبوونەوەی پێوەندییە گشتییەکانی ناوەندە جێبەجێکارییەکانی وڵات لە ژێر ناوی "گێڕانەوەکانی ئێران" ڕایگەیاند: گێڕانەوەی کەرتی تەندروستی زۆر سەختە. من لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی 9ی ڕەشەمە قسە دەکەم، ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی بووین کە تەلەفۆنیان بۆ کردین و پێیان ڕاگەیاندین کە ناوچەی دەوروبەری پاستور بۆردومان کراوە و شەڕەکە بە فەرمی دەستی پێکردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوترا هەم ناوچەی دەوروبەری پاستور، واتە نووسینگەی جەنابی پزشکیان و ئەندامانی دەوڵەت، هەم ماڵی ڕێبەری شۆڕش، هێرشی کراوەتە سەر.

وتیشی: دکتۆر زەفەرقەندی وەزیری تەندروستی لەو ساتەدا تەلەفۆنی کرد و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا هیچ بریندارێکیان هێناوە و منیش وتم تا ئێستا نەخێر.

دکتۆر زەفەرقەندی بە ماتۆڕسکیلێکەوە بەڕێکەوت و بەرەو نەخۆشخانەی سینا ڕۆیشت. ئەگەر لەبیرتان بێت، ئەو ڕۆژە لەناکاو شەقامەکان شڵەژا بوون. نازانم بۆچی، بەڵام شەقامەکان خەریک بوو دابخرێن. نزیکەی کاتژمێر ١٢ بوو کە وتیان جەنابی خامنەیی دەهێنرێتە نەخۆشخانەی سینا.

بەڕێوەبەری ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمە هەواڵێکی خۆش بوو بۆ ئێمە کە ڕێبەری شۆڕش لە ژیاندا بوو. بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم دڵەڕاوکێیەی پێبەخشین کە چۆن بابەتەکە ڕابگەینین . دڵەڕاوکێیەکە بۆ پەیوەندییە گشتییەکان بوو سەبارەت بە چۆنیەتی باس کردنی هەواڵەکە. بەڵام کە گەیشتە نەخۆشخانە، تێگەیشتین کە ڕێبەری شۆڕش، “ئاغە موجتەبا” هێنرایە نەخۆشخانە.

هەر کە هەواڵەکە گەیشتە دەستمان دەستمان کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە چۆن باسی بکەین بۆ ڕای گشتی. ئەوان لە هەموو جیهاندا گێڕانەوەیەکیان دروست دەکرد. بۆ ئێمە ئەرکێکی زۆر قورس بوو.

خۆشبەختانە هیچ شتێکی تایبەت بەسەر ڕێبەری شۆڕشدا نەهاتبوو

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژووری نەشتەرگەری ئامادەکرابوو؛ هاوڕێیان بیستوویانە و ئێمەش چەندین جار وتوومانە. ڕێوشوێنی پێویست گیرا. خۆشبەختانە هیچ شتێکی تایبەت بەسەر ڕێبەری شۆڕشدا نەهاتبوو. کەسێک کە لە شوێنی ڕووداوێکی لەو شێوەیە بێت، بە شێوەیەکی ئاسایی چەند برینێکی لەسەر جەستەی دەبێت. ئەم برینە برینێک نەبوون کە مەبەست لێی شێواندنی ڕوخساری ڕێبەری شۆڕش یان ببنە هۆی شەهید کردنی یان بڕینی ئەندامێکی وەک ئیمامە شەهیدەکەمان. ئەمە بە هیچ شێوەیەک وا نییە. چەندین تەقەڵ لە شوێنی برینەکان دانراوە. ئەو بەشەی کە بڕیار درا لە شوێنی خۆیدا بدورین لەسەر قاچی بوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha