وەزیری ناوخۆی فیدراڵی پاکستان لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانە لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەی، ئەسکەندەر مۆئمێنی پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
دوای ڕێوڕەسمی پێشوازییەکە، هەردوو وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگی دووقۆڵییان ئەنجامدا و گفتوگۆی ورد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان و ئاسۆی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ئەنجامدرا.
موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆی پاکستان ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پاکستان بۆ ئاسانکاری دانوستانەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی ناوچەیی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران.
Your Comment