ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە کازاخستان لە فڕۆکەکەدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد.
ئەو سەبارەت بە پرسەکانی وەک شەڕی دژی ئێران و میوانداریکردنی تورکیا بۆ لوتکەکانی داهاتووی ناتۆ و وڵاتانی تورک زمان چەند بابەتی خستەڕوو.
سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە شەڕی سەپێنراو لە دژی ئێران هۆشداری دا و وتی، “ئیسرائیل دەیەوێت شەڕ لە سەرانسەری ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە”.
سەبارەت بە شەڕی سەپێنراو لە دژی ئێران، ئەردۆغان وتی، “ئێستا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستکردنی ئەم قەیرانە، کردەوە ناڕەوا بێکۆتاکانی ئیسرائیلە، ئیسرائیل کە گیری خواردووە لە هەندێک وەهم و یۆتۆپیادا، چەندین جار لە ڕێگەی ئەو کارە ناڕەوایانەوە نیشانی داوە کە درێغی ناکات لە ئاگرتێبەردان لە ناوچەکەمان بۆ تەماحەکانی خۆی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل دەیەوێت ئەم شەڕە بەسەر ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە و تەم و مژ لە ناوچەکەماندا توندتر بێت، سەرەتا و پێش هەموو شتێک پێویستە شەڕ ئیسرائیل پووچەڵ بکرێت و دواتر ئاشتییەکی ڕاستەقینە جێگیر بکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: "وەک تورکیا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاژاوەگێڕییە پێش ئەوەی ببێتە دۆخێکی ئاڵۆزتر و بەردەوامیش دەبین و بەردەوامیش بووین تا ئێستا، پێمانوایە کێشە ناوچەییەکان بە وڵاتانی ناوچەکە چارەسەر دەکرێن، پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵەکانمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی زیاد بکەین و ئەو یارییە خوێناوییانە پەک بخەین".
Your Comment