مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: گفتوگۆ بە مانای تەسلیمبوون نییە.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەرامەت و هێز و پاراستنی مافەکانی گەلەوە دەچێتە نێو وتووێژ و بە هیچ شێوەیەک لە مافە یاساییەکانی گەل و وڵات پاشەکشە ناکات.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا: ئێمە بە لۆژیک و بە هەموو توانامانەوە، تا کۆتایی تەمەنمان خزمەتی گەل دەکەین و بەرژەوەندی و کەرامەتی ئێران دەپارێزین.
Your Comment