١٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١٢:٣٢
Source: Mehrnews
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران : دوژمن پەلکێشی شەڕێکی ئابووری کردووین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: دوژمنی خیانەتکار بە گەمارۆی دەریایی پەلکێشی کردووین بۆ شەڕێکی ئابووریی تەواو، و دەبێ ئەمڕۆ پێکەوە دژی ئەم زیادەڕەوییە ئەمریکییە بوەستین.

 جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران وتی: دوژمنی خیانەتکار پەلکێشی کردووین بۆ شەڕێکی ئابوری تەواو بە گەمارۆی دەریایی و دەبێت ئەمڕۆ پێکەوە دژی ئەم زیادەڕەوییەی ئەمریکییەکان بوەستین.

وتیشی: کاتێک دوژمن لە بەرەکانی شەڕدا ئەنجام بەدەست نەهێنێت، دەیەوێت گەلەکەمان تەسلیمی گوشاری سەختی و گرانی و کەموکورتیی بکات، بەڵام بڕیاری نەتەوەی گەورەی ئێران ئەوەیە کە بە هەموو توانای خۆیانەوە بەرامبەر زیادەڕەوییەکانی بوەستن و ئەم فشارە ئابوورییەیان بۆ بگەڕێننەوە.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا: داخستنی گەرووی هورمز و ڕێوشوێنی دیکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی زیادەڕەوییەکانی ئەمریکا دەیگرێتەبەر، بەم ئاراستەیە و کێبڕکێیەکی تەواو لە نێوان ئێمە و ئەمریکای تاوانباردایە؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارەش نوێنەری میللەت و هەموو بەرپرسانی ئەو حکوومەتە دەست یەکدەگرن بۆ ئەوەی لە دژی ئەم زیادەڕەوییە ئەمریکییە بوەستنەوە و بۆ دەستەبەرکردنی ڕەزامەندی گشتی خەڵک لە ناوخۆدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha