دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سی ئای ئەی لە شیکارییەکدا دانی بەوەدا نا کە ئێران توانای بەرگەگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکای هەیە بۆ چەند مانگی دیکە بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی فشاری ئابووری توند ببێتەوە.
ڕاپۆرتەکە لە زاری بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە شیکارییەکە دەریدەخات کە کاریگەریی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران هێشتا سنووردارە. ترەمپ هەوڵدەدات کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت لە دوای دابەزینی جەماوەرییەکەی، بەڵام ڕەنگە ئەمە بەم زووانە ڕوونەدات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەرەتای دەستدرێژی بۆ سەر ئێرانەوە بە بڵاوکردنەوەی پۆستی جۆراوجۆر لە سۆشیال میدیا چاوەڕێی ئەوە بووە تاران لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا خۆی ڕادەستی واشنتۆن بکاتەوە.
Your Comment