هاوسەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک لە لێدوانێکدا بە هۆشداریی نیسبەت بە هەوڵەکان بۆ دووپات کردنەوەی پیلانی نێودەوڵەتی لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاند کە ئامانجی نوێی ئەو سیناریۆیە لە کوردستانی سووریا، خەساردان لە مۆدێلی نەتەوەی دیمۆکراتیک و دروست کردنی درز لە نێران کورد و عەرەبە.
ئاڵدار خەلیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری مێزۆپۆتامیا، وتی: ئەوەی کە ڕووی دا تەنیا وەلانانی کەسایەتیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو بەشێک لە پرۆژەیەکی بەربڵاو بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دێتە ئەژمار.
بە وتەی ناوبراو ئامانجی سەرەکی ئەو ڕەوتە، راگرتنی پارادامی ژیانی هاوبەشی دیمۆکراتیک و یەکسان بوو؛ پارادایمێک کە لە جیاتی پێکدادانی ئێتنیکی، لەسەر پێکەوەژیانی گەلان جەختی دەکرد.
ئەوان دەیانەویست ڕێگای ڕۆژهەڵاتی ناڤین بگۆڕن
خەلیل ڕایگەیاند کە هێزە هێژمۆنیکەکان کاتێک کە بڕیاری دەستێوەردان لە ناوچەکەیان دا، تێگەییشتن کە کوردەکان یەکێک لە چالاکترین هێزە خاوەن ورە سەربەخۆکانن و بۆیە هەوڵیان دا کە ئۆجالان کە لەمپەرێک لە سەر پڕۆژەکانیان بوون، وەلا بنێن.
ئەمڕۆ هەمان گەڵاڵە لە کوردستانی سووریا چالاکە
هاوسەرۆکی پەیەدە وتی ئێستا نموونەیەکی هاوشێوە لە ئەو سیناریۆیە لە کوردستانی سووریا خەریکە جێبەجێ دەبێت. بە وتەی ناوبراو، مۆدێلی سیاسی پێک هاتوو لە کوردستانی سووریا کە لەسەر هاوبەشی ئێتنیکی و ئایینی جیاواز دانراوە، لەمپەرێک لەسەر ڕێگای پڕۆژە نوێیە ناوچەییەکان دێتە ئەژمار.
ناوبراو وتیشی کە لە ساڵی 2014 هەوڵیان دا لە ڕێگای داعشەوە ئەو مۆدێلە لاواز بکەنەوە بەڵام ئەمڕۆ بە شێوەی جیاواز هەمان ئامانج دەپێکن.
خەلیل جەختیشی کرد کە ئامانجی ئەو گوشارانە، دروست کردنی درز لە نێوان کورد و عەرەب بوو، بەڵام ئێمە بە بەرگری لە پڕۆژەی گەلی دیمۆکراتیک، هەوڵمان دا ئەو سیناریۆیە پووچەڵ بکەینەوە. دوژمنایەتی نێوان گەلان ڕێک هەمان بابەتە کە داڕێژەرانی ئەو سیناریۆیە شوێنگیری دەکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی کە ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە و ئامانجی وەلانانی ڕۆڵی سیاسی کورد لە داهاتووی سووریایە.
Your Comment