٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:١٠
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەمریکا ورەی جیدی بۆ ئەنجامی دانوستانی ڕاستەقینەی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ فڕانس 24 وتی کە کێشە لە دانوستان، ئەمریکایە نەک وڵاتانی نێوەندگیر.

سەید عەباس عێڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە چووەتە فەڕەنسا، لە گفتوگۆ لەگەڵ فڕانس 24 ڕایگەیاند کە کێشەی سەر ڕێگای بەرەوپێش بردنی دانوستانکان نە وڵاتانی ناوبژیوان، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئەمریکا، چونکوو واشنتۆن ورەی جیدی بۆ ئەنجامی دانوستانی ڕاستەقینەی نییە.

عێراقچی هەروەها سەبارەت بە پەیامی مەسعوود پزشکیان بۆ محەمەد بێن سەلمانیش وتی کە ئەو پەیامە هاوپەیوەند بە پرسی حەجەوە بووە و هیچ پێوەندیەکی بە پرسی نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن نەبووە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە پرسی ئەتۆمیدا ئێمە بەتواوەتی متمانەمان بە عەرەبستان هەیە و نزیک بوونەوە و پێوەندی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ئاستێکی باشدایە و پێوەندی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی ئێران و عەرەبستان ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە سەقامگیری ناوچەکە.

هەروەها سەبارەت بە ئەوەی کە بۆ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری ناکەن؟ وتی: شۆرای حوکام وەکوو ناوەندێکی سیاسی، بە پێچەوانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە ناوەندێکی تەکنیکیە، لە دژی ئێران بڕیارنامەی دەرکردووە ، ئەویش بە بێ سەرەنج بە ئەوەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردوووەتەسەر دامەزراوەکانی ئێمە.


عێڕاقچی درێژەی دا: پشکنینی دامەزراوە سڤیلەکان کە هێرشیان نەکراوەتە سەر، درێژەی هەیە بەڵام ئەو دامەزراوەگەلە کە هێرشیان کراوەتە سەر، ئەبێ لە چوارچێوەیەکی نوێدا لێک بدرێنەوە و لەگەڵ ئاژانس لەسەریان دانوستان بکرێت.


ناوبراو سەبارەت بە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری لوبنانیش جەختی کرد: ئێمە هەرگیز لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە دەستێوەردانمان نەکردووە و ئەرتەشی لوبنان و حزبوڵڵا بۆ خۆیان بڕیاردەرن.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سووریاش وتی: ئێمە هەرگیز لە کاروباری ناوخۆیی سووریا دەستێوەردان ناکەین. پێم وایە کە سووریا ئەمڕۆ بەرەوڕووی کێشەی بەرفراوان بووەتەوە. ئەو دۆخە هەڕەەشەیە لەسەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەروەها زیادی کرد: ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێت سووریایەکی یەکگرتوویە، بە یەک حکومەت و بە سەقامگیریەوە، ئەگینا سەرجەم ناوچەکە دەکەوێتە مەترسیەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha