عەلیئەکبەر وەرمەقانی لە ڕیوڕەسمی ناساندن و دانانی فەرمانداری قوروە، وتی: ڕوانینی فەرماندارەکان بۆ یەک بە یەکی هاووڵاتیان دەبێ دادپەروەرانە بێت و لە هەموو ڕۆژانی حەوتەدا دەرگای زوورەکەی بەڕووی خەڵکدا کرابێتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ڕوانییە پرسی ئاوی شاری قوروە و وتیشی: ئێمە ڕێگە نادەین ئاوێک لە پارێزگای کوردستان بچێتە دەرێ، چونکە ئاوی زێدەییمان نییە و دەمێکەیە پێشمان بە گواستنەوە ئاوی بەندئاوی تەلوار بۆ هەمدانمان گرتووە.
Your Comment