١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥١
Source: Mehrnews
20 کیلۆمەتری دیکە لە کۆریدۆری باکوور-باشوور لە کوردستان چێ‌دەکرێت

لە ڕیوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری ڕێگە و شارسازیی ئێران، چێکرانی 25 کیلۆمەتر لە کۆریدۆری ستراتژیی باکووری ڕۆژئاوا بەرەو باشووری ڕۆژئاوا وەبەر هێنرا و هەڵمەتی چێکردنی 20 کیلۆمەتری تری دەستی پێکرد.

کوریدۆری باکووری ڕۆژئاوا(سنووری بازرگان) بەرەو بەندەر ئیمام خومەینی لە باشووری ئێران وەک یەکێک لە گرینگترین ژێرخانەکانی وڵات کە ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە گەشەی پەیوەندی و تڕانزیتی و ئابووریی ئێراندا، بڕیارە بە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، لورستان و خوزستاندا تێپەڕێت.

ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی فەرزانە سادقی، وەزیری ڕێگە و شارسازیی ئێران بە ئامادەبوون لە پارێزگای کوردستان 25 کیلۆمەتر لە ڕەوتی چێکردنی ئەو کۆریدۆرە 1482 کیلۆمەترییەی لەو پارێزگایە وەبەرهێنرا و هەڵمەتی چێکردنی 20 کیلۆمەتری تری دەستی پێکرد.

شایانی باسە لە سەرجەم کۆریدۆرەکە 320 کیلۆمەتری بە پارێزگای کوردستاندا تێدەپەڕێت کە لەو مەودایە تا ئێستا 175 کیلۆمەتری ئامادە کراوە و 126 کیلۆمەتری تری لە قۆناغی جێبەجێ کردنە و 26 کیلۆمەتری دیکەشی لە قۆناغی داڕشتنە.

هەروەها لەسەدا 6ی گۆژمەی 3900 ملیارد تمەنی بوودجەی چێکردنی کۆریدۆرەکە، واتە 200 ملیارد تمەن بە پارێزگای کوردستان تەرخان دراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha