ئەمیر سەرتیپ ئەحمەدڕەزا پووردەستان سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران لە لێکدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە ئاماژە بە جۆری ئۆپەراسیۆنی ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆژی یەکەمی شەڕی 12 ڕۆژەدا، ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە لە جۆری برووسکەئاسا بوو کە زۆرتر بۆ وڵاتانی ئامانج ڕاچڵەکێنەرە و تووشی سەرلێشوانیان دەکات، هەر بۆیە هێزی چەکداری ئێمە لە ڕۆژی یەکەمدا تووشی ڕاچڵەکان هاتن، بەڵام مانەوەی زۆر لەو حاڵەتدا گرینگە، کە بە خۆشحاڵییەوە لای ئێمە زۆری نەخایاند.
ڕاشیگەیاند: هێزی چەکداری ئێمە بە کاردانەوەی بەپەلە لە بەرامبەر هەڵمەتی داگیرکاری جیهانی و عیبری و ئەمریکایی لە کەمتر لە نیوەڕۆژێک بخۆیدا هاتەوە. هەڵبەت لەمناوە ڕێبەری ئێران ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا و ئەگەر خۆیان بابەتەکەیان نەدەگرتە دەست و ڕێنوێنیی زانیارانەیان نەکردبا و جێگرەوەکانیان دیاری نەدەکرد، ڕەنگە بەخۆدا هاتنەوەی هێزەکان و گەڕانەوە بۆ دۆخی هێرشبری، زەمانێکی زیاتری خایاندبا و بێگومان زیانی زۆرترمان پێدەگەیشت.
ئەمیر پووردەستان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنە پێشترەکان لە هێرشی دوژمن، ڕوونی کردەوە: ڕێکخراوە هاوپەیوەندەکان ئەگەرچی ئاگادار و ئامادەی ئەو هێرشە بوون، بەلام دەفرایەتییەک کە دوژمن هێنایە مەیدانەوە، دەفرایەتییەکی لێکدراوە و هاوپەیمانی و زۆر زیاتر لە بەراوردە ئاساییەکان بوو، هەر بۆیە ئێمە لە ئاستی ئۆپەراسیۆنی و نەک لە ئاستی ستراتژیکدا تووشی ڕاچڵەکان هاتین، بەڵام تەگبیری ڕێبەری و ئامادەیی هێزی چەکداری نەیهێشت ئەو ڕاچڵەکانە زۆر بخایێنێت و پاش چەند کاتژمێر بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 و بە درۆن و مووشيک، وەڵامێکی ڕاچڵەکێنەرانەترمان بە دوژمن دایەوە.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ئەرتەشی ئێران جەختیشی کرد: یەکگرتوویی، هاوڕیزی و هاودڵیی هەموو بەرپرسان و گرووپە سیاسییەکان، نهێنیی سەرکەوتنی ئێران و مایەی دڵگەرمیی خەڵکی و هێزی چەکداری بوو و یەکدڵی و یەکڕەنگی و هاوئارستەکاریی هێزی چەکداری و بەهرە وەرگرتن لە دەفرایەتی پەنگرا و ناپەنگوای مادی و مەعنەوی، سەرمایەگەلی کاریگەر و دیاریکەری ئێمە لە قەیران و شەڕەکانە و ئەمانە و گەلێ شتی تر وەک وانەکانی شەڕ لە دانیشتنە بەردەوامە کارناسییەکاندا هەڵێنجراوە و ئاراستەی بەرپرسان کراوە.
Your Comment