بەشی سیاسەت: لە 16ی ڕەزبەری 1359ی هەتاوی، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئۆپەراسیۆنە نابەرابەرەکان لە شەڕی نەوتکێشەکاندا، بناغەکانی هێزێکی دەریایی خێرا، ڕاچڵەکێنەر و خۆبژێوی بنیات نا و ئەو ڕۆژە لە ڕۆژژمێری نیشتمانی ئێراندا بە ڕۆژی "هێزی دەریایی سپا" تۆمار کرا و ئەوڕۆ لە هەمان ڕۆژدا، لە کاتێکدا کە ناکۆکییە ناوچەییەکان بە ئامادەبوونی کۆپاپۆرە بیانییەکان بەرزتر بۆتەوە، هیزی دەریایی سپا بە زنجیرەیەک پاپۆرە و جیهازاتی دەریاییەوە، زیاتر لەسەدا 70ی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی تەنگەلانی هورمۆزی لە ئەستۆدایە؛ بوارێک کە نزیکی لەسەدا 20ی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.
بەو بۆنەوە لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دەڕوانینە توانستەکانی ئێستا، پێشکەوتنەکان و دوورنوێنی ستراتژیکی هێزی دەریایی سپا لە چوارچێوەی ژێئۆپۆلیتیکی؛ هێزێک کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمی نێودەوڵەتییەکان لەسەدا 85ی خۆبژێوی جیهازاتی هەیە و لە پلەی 37ی جیهان وەستاوە (بەگوێرەی گلۆباڵ فایێرپاوێری 2025).
1. توانستی ئێستا؛ هێزێکی نابەرابەر و ئامادەی ئۆپەراسیۆن
هێزی دەریایی سپا تەرکیزی لە سەر ستراتژیی شەڕی نایەکسان بە بەلەمی خێرا، مینڕێژی، مووشەکی کەنارئاو بۆ دەریا و ئۆپەراسیۆنی بەپەلەیە. ئەم هێزە بە بەهرەمەندیی 1000 پاپۆر و بەلەم و سەرئاویی سووکی دەوڵەمەند بە مووشەکگەلی دژە پاپۆری لە ناوچە ئۆپەراسیۆنەکانی باشوور (کەنداوی فارس و عەمان) و باکوور (دەریای قەزوین)، بەرپرسی ئاوەکان و ناوچە کەنارئاوییەکانی ئێرانە.
ئەم هێزە دەتوانێ لە شەڕ لەگەڵ کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی، هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا لایەنی بەرامبەری فەلەج بکا و هاوکات بە مێنڕێژی و درۆن و مووشەک دەتوانی تەنگەلانی هورمۆز بۆ ماوەی چەندین حەوتە ببەستێت.
2. داهێنانی نایەکسان لە 2024-2025
ساڵانی 2024-2025، سەردەمی دەورهەڵگرتنی هێزی دەریایی سپایە کە بە پلانی بەرزکردنەوەی نایەکسان، بە 2640 سیستەمی مووشەکی و درۆنی دەوڵەمەند بوو و ئەمەش یانی بەرزبوونەوەی لەسەدا 20ی جیهازاتی خۆجێی، کە بریتین لە:
ـ پاپۆرە نوێیەکان: ڕوونوێنی لە حەیدەر 110، خێراترین کاتامارانی جیهان (بە خێرایی 120 گرێ) و دەفرایەتی دوو مووشەکی کرووز و هەروەها بەهرەمەندی لە سەرئاوییە سووەکە دژە ژێر دەریاییەکان.
ـ مووشەک و تەکنۆلۆژیا: گەشەی مووشەکگەلی کرووزی نەسیر (بە بڕەوی 300 کیلۆمەتری) و بالستیکی کەنارئاو بۆ ناو دەریا.
ـ درۆن و ئۆپەراسیۆن: ئاوێتەکردنی درۆنگەلی هیبریدی (فڕین و ملەوان).
ئەم پێشکەوتانە هێزی دەریایی سپای لە هێزێکی خۆجێیەوە کردۆتە هێزێکی جیهانی نایەکسان. سەرمایەدانەریی 1.5 ملیارد دۆلاری لە ساڵی 2024 لە بواری درۆنە دەریاییەکان، تێچووی ئۆپەراسیۆنیی لەسەدا 30 کەم کردۆتەوە و بەرگەگرتنی لەبەرامبەر گەمارۆکان بەرز کردۆتەوە.
3. شرۆڤەی ستراتژیک؛ ئالنگارییەکان، هەڕەشە و ئاسۆکانی 2023
هێزی دەریایی سپا لە ژێئۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پێگەیەکی گرینگی هەیە، چونکە کەنداوی فارس لەسەدا 30ی نەوتی جیهان دابین دەکات و دوورگە ئێرانییەکان (ئەبوو مووسا و تونب)ی لە ژێر چاودێرییە و هاوکات خاڵە بەهێزەکانی وەک بەهرەەموندی لە مووشەکگەلی دژە ڕاداری بەرەو گرفت و ئالنگی گەمارۆی پاژەکان و ئامادەبوونی کۆپاپۆرەکانی ئەمریکایە.
لەو سۆنگەوە هێزی دەریایی ئامرازێکی دیپلۆماتیکە و ئۆپەراسیۆن لە دەریای سوور، ئێرانی بە پاڵپشتی ئاسایشی ناوچەیی ناساند و تۆکمەی ئامادەبوونی لە دوورگەکان پاش ململانێکانی 2025، سەلمێنەری خۆڕاگرییەتی.
Your Comment