عەبدوڵڵا سەفیەدین نوێنەری حزبوڵڵا لە ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی "المیادین" باسی لە هۆگریی ڕێبەری ئێران بۆ شەهید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید سەفیەدین کرد و جەختی کرد: ڕێبەری ئێران هەمیشە لە کاتی دیدار لەگەڵ نەسروڵڵا، زۆر بە کەیف و خوشحاڵ دەبوو.
سەفیەدین لەبارەی چۆنیتی پەیوەندیی ئەمینداری گشتیی شەهیدی حزبوڵڵا لەگەڵ ڕێبەری ئێران وتیشی: پەیوەندیی سەید حەسەن لەگەڵ ڕیبەری ئێران تەنیا پەیوەندییەکی باوک و کوڕانە نەبوو و بگرە زۆر لەوە چڕتر بوو و زۆر باس کراوە کە کاتێک سەید حەسەن دەچووە دیداری ڕیبەری، ڕێبەری ئێران زۆر بە کەیف دەبوو و بە دیتنی دەگەشایەوە.
ناوبراو زیادیشی کرد: بۆ ڕێبەری ئێران، سەید حەسەن بوونێکی بە بەرەکەت و خێر و خۆشی بوو و بەڕیزیان، سەید حەسەنی بە تەواو مانا، وەک کەسێک دەدی کە لە لایەن خوداوە هاتبێت و هەر بۆیە بە شێوەیەکی نایاسایی لەگەڵی دەجووڵایەوە و تەنانەت لەبارەی جمۆجۆڵەکانی لە ناوخۆی ئێران بە هوشیارییەوە هەڵسوکەوتیان دەکرد.
نوێنەری حزبوڵڵا لەبارەی ڕوانینی سەید حەسەن بۆ ڕێبەری ئێران، ڕایگەیاند: سەید حەسەن لەگەڵ ڕیبەری وەک مەرجەعێکی ئایینی و کەسێک کە دەبێ پێڕەوی لێ بکات و دووەم، وەک ڕێبەرێک کە ئاراستە گشتی و ڕێنوێنییەکان دەکات، دەجووڵایەوە و بەردەوام هوشیار بوو کە بە وشەیەک و تەنانەت بە بیرۆکەیەک، بەڕیزیان نەڕەنجێنێت. هەر بۆیە دەکرێ بڵێین کە سەید حەسەن بە تەواو مانا لە ڕێبەری و پێگەی کەسێک کە دەبێ ڕێبەر بێت، گەیشتبوو.
عەبدوڵڵا سەفیەدین لە بەشێکی تر لەو دیمانەدا و لە وەڵامی پرسیار لە چیەتی ویستی ئێران لە لوبنان و حزبوڵڵا، ڕوونی کردەوە: لە لوبنان و بەرخۆداندا، هەر بڕیارێک کە سەید حەسەن و حزبوڵڵا دەیانگرت، برایان لە ئێران بە بەرژەوەندی و قازانجی خۆیان دەزانێ. تەنانەت لەبارەی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی، حزبوڵڵا بڕیاری دا کە شێخ نەعیم هەڵبژێرێت و لە ئێران پێشوازی و پاڵپشتی لێ کرا. هەر بۆیە وەک سەید حەسەن دەیوت، برایانی ئێرە لە ژێر سەرپەرەشتیی کەسدا نین. ئێمە هاوبەشین و ڕیبەری ئێران لەگەڵ هەر کەسێک لە بەرخۆدانی ناوچەدا ڕۆڵی دەگێڕا، وەک هاوبەشێک هەڵسوکەوتیان دەکرد.
ناوبراو هەروەها لە وەڵامی پرسیار لە دەنگۆی ناڕەزایەتی ئێران لە ڕۆڵی حزبوڵڵا لە شەڕی داکۆکی لە غەزە، ڕاشیگەیاند: ئەوانە تۆمەتن، چونکە ڕێبەری ئێران لە هیچ هەنگاوێکی سەربازی یان هیچ جووڵەیەکی حزبوڵڵادا دەستێوەردانیان نەکرد، بەڵکوو لایان وابوو کە سەید حەسەن کەسێکە کە دەبێ بڕیار بدات. من شایەدی دەدەم کە لە شەڕی تەموز (شەڕی 33 ڕۆژەی 2006)دا، کاتێک شەڕەکە دەستی پێکرد، بەڕێزیان لە شاری مەشهەد بوو و لەوێ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و تاقمێک لە بەرپرسانیان کۆکردنەوە و پێیان ڕاگەیاندن کە شەڕ دەستی پێکردووە. زایۆنییەکان ئەو شەڕەیان لە دژی بەرخۆدانی لوبنان دەست پێکردووە و ئێستا کاتی باس و خواست نییە و ئێوە بڕۆن و لە سەید حەسەن و حزبوڵڵا بپرسن کە بۆ درێژەی بەرخۆدان و سەرکەوتن، چی پێویستە و ئیشەڵڵا هیچ کات دەستێوەردان ناکەن.
Your Comment