٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢١
Source: Mehrnews
وردەکارییەکانی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل

هەندێک لە مێدیاکان پاگەندەیان کرد کە بە پێی بەشێک لە ڕێککەوتنی ڕاگیرانی شەڕ لە غەززە، ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەم ئیزنی چوونی ڕۆژانە 400 بارهەڵگر یارمەتی بۆ غەززەی داوە و 1700 ئەسیری فەلەستینی ئازاد دەکات.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێن بەە گێڕانەەوە لە بی بی سی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە بەشگەلێک لە ڕێککەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیلی دەست خستووە.

بە پاگەندەی ئەو مێدیا، ئەگەرچی هێشتا وردەکاری تەواوی ڕێککەوتنەکە لە قۆناغی یەکەمدا بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیێندراوە؛ بەڵام ئەوەی کە دەیزانین ئەوەیە کە سەرچاوەیەکی فەلەستینی بە بی بی سی ڕاگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرای دەکات کە 250 زیندانی فەلەستینی و هەزار و 700 کەس لە خەڵکی غەززە کە لە کاتی دەسپێکی شەڕەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون، ئازاد دەکرێن. ئەو سەرچاوە وتی کە حەماس تا ئێستا لیستی ئەو زیندانیە فەلەستینیانە کە ئیسرائیل دەیەوێت ئازادیان بکات، وەرنەگرتووە، بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت ئەو بابەتە لە چەند کاتژمێردا چارەسەر بکرێت.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ئیزن دەدات ڕۆژانە 400 بارهەڵگر یارمەتی بڕواتە غەززە و وردە وردە ئەو ڕێژە زیاد بکرێت. بە وتەی بەرپرسێکی کۆشکی سپیش حەماس لە قۆناغی یەکەمدا 20 ئەسیری زیندووی لای خۆی ئازاد دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha