زیاد نەخالە سکرتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی ئۆپراسیۆنی زریانی ئەقسا جەختی کرد: 2 ساڵ لە شەڕی مانای گەردەلوولی ئەقسا تێدەپەڕێت و گەلی ئێمە هێشتا خۆڕاگری دەکات. بەرخۆدانیش لە مەیدانە. سەرەڕای بوونی کوشتوبڕ و کاولکاری لە غەززە گەلی ئێمە ڕادەستی جەنایەتکاران نەبوون.
ناوبراو زیادی کرد: دوای دوو ساڵ، بەرخۆدانی فەلەستین دەستی لە شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنی هەڵنەگرتووە و هەر ڕۆژ گورز لە سەربازانی زایۆنی دەدات.
نەخالە وتیشی: بەرخۆدان چووتە شەڕێکی توندەوە لە گۆڕەپانی دانوستان لەگەڵ گەڵاڵەی ترامپ. ئەو گەڵاڵە لە ناوخۆی خۆی بەدوای ڕادەست کردنی تەواوی گەلی فەلەستین لە بەرانبەر دوژمنی ئیسرائیلیە. دوای ئەو هەموو گیانفیداییە کە گەلی فەلەستین کردوویانە ئێمە ناتوانی خۆمان بدەینە دەستی مەرجەکانی دوژمنەوە. بڕگەی هاوپەیوەند بە ئەسیرەکان دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و بەم شێوەیە ئێمە بیانووەکانی دوژمن چارەسەر دەکەین. بەرخۆدان ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستان ڕاگەیاندووە. ئەگەر دوژمن دەیەوێت ئەوەی کە لە گۆڕەپان نەیهێناوەتە دی لە دانوستانەکاندا ئێمە خۆڕاگری دەکەین. ئێمە ئەب ێ لە نێوان سەربڵندی و پابەندی بە مافەکانمان و هەروەها خۆبەدەستەوەدان لە بەرانبەر مەرجەکانی دوژمن یەکێکی هەڵببژێرین.
هەروەها وتیشی: چووینەتە توندترین شەڕ لە مێژووی بەرەنگار بوونەوەکانماندا و هەرگیز نابەزێین. ئێمە خاون مافین و ئەبێ بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانمان شەڕ بکەین.

سکرتێری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە ئاماژە بە لایەنەکانی گەڵاڵەەی ترامپ جەختی کرد کە بەرخۆدان ڕادەستی مەرجەکانی دوژمن نابێت.
Your Comment