محەمەد نەزال ئەندامی نووسینگەی سیاسیی حیماس ڕوانییە هەڵویستەکان لەبارەی کەشی زاڵ بە سەر دانوستانەکانی شەرمولشەیخ و وتی: کەشی گشتییەکە ئیجانییە، بەڵام هێشتا زووە کە هەڵسەنگاندنێک لە دانوستانەکان بەدەستەوە بدەین و هیوادارین کە ویتکافی ڕاسپاردە ئەمریکا ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت. ئەگەرچی کاردانەوەی ئیجابی بەرخۆدان بۆ نتانیاهۆ ڕاچڵەکێنەر بوو و هانی دا بئ سەر میزای دانوستان.
لە لایەکی ترەوە هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە هەر ئێستا لە شەرمولشەیخ لەبارەی دۆسیەی پاشەکشێیی ئیسرائیل لە غەزە گفتوگۆ دەکرێت و ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لیستی ئەسیرانی فەلەستینییەک کە دەبێ ئازاد بکرێن لە لایەن حیماسەوە ڕادەستی ناوبژیکاران کراوە کە پێکهاتووە لە مەروان بەرغوسی و ئەحمەد سەعدات.
هاوکات کەناڵی 14ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی، بڵاوی کردەوە کە لە میانەی دانوستانەکاندا، حیماس پێداگربووە لە پاشەکشێی یەکجاری و گەڕەنتی نێودەوڵەتی و وەفدی ئیسرائیلی جەختیان لە پلانی ترامپ بۆ وەستاندنی شەڕیان وەک بناغەی سەرەکیی دانوستانەکان کردووە و بەوەشەوە، هەر بە گوێرەی ئەو کەناڵە، هەندێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل ئامادەی پاشەکشێی تاکتیکی لەسەدا 70ی غەزە و نەک یەکجاری لەو کەرتەیە.
هائارتسی زایۆنیش، بە ئاماژە بە دڵخۆشیی ناوەندە ئەمنییەکان بە ڕێککەوتن لە شەرمولشەیخ بۆ یەکەمجار، ڕایگەیاند کە هەر ئیستا دانیشتنێک لە شەرمولشەیخ بە بەشداریی ویتکاف، کۆشنێر و درێمێر، سەرۆکانی هەواڵگریی میسر و تورکیا و هەروەها سەرۆک وەزیرانی قەتەر بەڕیوە دەچێت.
یێسرائیل هیۆمـێش بە گێڕانەوە سەرچاوە ئەمریکاییەکان، نووسی کە ویتکاف و کۆشنێر ڕایانگەیاندووە کە تا کاتێک حیماس هەموو ئەسیرانی ئیسرائیلی ئازاد نەکات، لە میسر دەمێنننەوە.
بەوەشەوە بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دانوستانە تەکنیکییەکان لە شەرمولشەیخ گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسساز.
ئەوە لە کاتێکدایە کە عێزەت ڕەشق، ئەندامی نووسینگەی سیاسی حیماس، تەڤڵبوونی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە پەنای سەرۆکی هەواڵگریی میسە بە خولی نوێی دانوستانەکان لە شەرمولشەیخی بە ڕووداوێکی ئەرێنی زانی و وتیشی: ئەو هەنگاوانە، ئەنگێزەیەکی بەهێز دەبەخشێ بە دانوستانەکانی بەردەم بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و وەستاندنی شەڕ و ئالوگۆڕکردنی ئەسیران و هاوکات دەبێتە ئاستەنگێک لە بەردەم کەشی مانۆڕی نتانیاهۆ بۆ درێژەدان بە شەر و بەزاندنی دانوستانەکان.
سەرچاوەگەلی فەلەستینیش لە دانوستانی ناوبژیگەرانی میسری و قەتەری لەگەڵ وەفدی ئەمریکایی و زایۆنی پاش کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ نوێنەرانی حیماس هەواڵیان دا و سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بزووتنەوەەی جیهادی ئیسلامی بە "الجزیرە"ی ڕاگەیاند: وەفدگەلێک لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و بەرەی گەل تەڤڵی دانوستانەکانی شەرمولشەیخ بوونە و وەفدی فەلەستینی بەدوای ڕێککەوتنێکە کە کۆتایی بهێنێت بە ڕەنجی گەلی فەلەستین و کۆمەڵکوژییەکان.
ئەو سەرچاوەیە بەە ئاماژە بە تەرکیزی گرووپگەلی فلەستینی لە سەر یەکەمایەتییەکانی گەل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کشانەوەی یەکجاریی داگیرکەران لە غەزە، ڕاشیگەیاند: هاوبەشیی گرووپەکانی تری فەلەستینی لە پەنای حیماس لە دانوستانەکاندا، ویستی نیشتمانی فەلەستینییەکانە و لە لایەن ناوبژیکارانەوە پێشوازی لێ کرا.
Your Comment