٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٠
Source: Mehrnews
تاران تایمز نهێنییەکی گرینگ سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسڕائیل ئاشکرا دەکات

تاران تایمز دەستێوەردانی سەربازی ئەڵمانیا لە ڕەوتی هێرشی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێرانی ئاشکرا کرد.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژنامەی تاران تایمز بە بڵاو کرردنەوەی ڕاپۆرتێکی دەستێوەردانی سەربازی ئەڵمانیا لەە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئیسرائیلی ئاشكرا کرد: لە مانگی جوون، ئەڵمانیا یەکێک لەە چەند وڵاتێک بوو کە پاڵپشتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سڤیلەکان، ئەتۆمی و سەربازیەکانی ئێرانی کرد و دەتوانین بڵێین کە کە لە نێوان ئەو وڵاتانە زیاترین دەنگی هەبوو. سەرۆکی ئەڵمانیا لە ئەو پێکدادانە وتی ئیسرائیل خەریکی کۆتایی هێنان کاری پیسی ڕۆژاواییەکانە؛ پاگەندەیەک کە نەک بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی ئێران ، تووڕەی خەڵکی ئەڵمانیاشی بەدواوە بوو.

دریریش مرتس هەروەها ڕایگەیاند کە لە پێشەوە، ئاگاداری هێرشە نایاساییەکانی ئیسرائیل بووە و زیادی کرد کە تێلاڤیڤ چارەیەکی جگە لە هێرش بۆ سەر ئێران نەبووە، چونکوو ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆی هەیە. ئیسرائیل بە ئەو پاگەندەوە کە هێرشەکان بە مەبەستی ڕێگری لە گەشەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت هێرشی کردە سەر ئێران و زیاتر لە 1000 کەسی ئێرانیی کوشت.

بەم حاڵەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچکات هیچ بەڵگەیەکی لەسەر هەوڵی ئێران بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نەدۆزیوەتەوە؛ ڕاستیەک کە بەرپرسی گشتی ئەو ناوەندە چاوەدێرییەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو جارێکی دیکە لەسەر جەختی کرد. بڕیاری ئیسرائیل بۆ دەسپێکی شەڕێکی تەواو لە دژی ئێران، ناوچەکەی تا سەروبەندی شەڕێکی گشت گیر برد کە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرابا، نەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵکوو بۆ ڕۆژاواش لێکەوتەی درێژخایەنی بەدواوە دەبوو. ئەڵمانیا لە کاتی پاڵپشتی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بەباشی ئاگادری مەترسییەکانی ئەو کارە بوو.

زانیاریە نوێیەکان کە دەستی تاران تایمز کەوتووە نیشانی دەدات کە پاڵپشتی ئەڵمانیا لە ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژە، سەرتر لە لێدوانی سیاسی و دیپلۆماتیک بووە. بێرلین لە ڕاستیدا بە ناردنی هێز بۆ ئیسرائیل، ڕۆڵی چالاکی لە یارمەتیدان بە ئیسرائیل بۆ دەستخستنی ئامانجی شەڕ هەبووە.

بە گوێرەی وتەکانی ئەفسەرێکی ئیسرائیلی کە لەگەڵ ئێران هاوکاری هەوڵگرری هەیە، گرووپێک لە هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە درێژەی شەڕی 12 ڕۆژە لەسەر داوای ئیسرائیل لە ناوچە داگیر کراوەکان جێگیر بوون. ئەوان بە پێێ ڕێککەوتنێک کە ئیسرائیلی ناچار کردووە بە شاردنەوەی دەستێوەردانی ئەڵمانیا، لە ئۆپراسیۆنەە سەربازیەکان بەشداریان هەبووە. ئەو ڕێککەوتنە بە شێوەی شاراوە لە نێوان فەرماندەکانی ئیسرائیل و ئەڵمانیا واژۆ کراوە، بەڵام ئێستا ئێران ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنەی دەست خستووە.

تاران تایمز ئاگادار بووەتەوە کە ناوی کەسە ئەڵمانیەکانی بەشدار لە ئەو شەڕە، شێوەی هاوکاری و بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە ئەو پرسەوە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha