دوابەدوای سەفەری هەفتەی رابردووی محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بۆ ڕووسیا و دیداری ناوبراو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، دوو بەڵگەی هاوکاری لە بواری ڕاکتۆری بچووک و پڕۆژەی هێزەکانی کارەبای ئەتۆمی ئێران-هورموز، بریتی لە چوار ڕاکتۆری 1250 مێگاواتی بە بڕی زیاتر لە 25 ملیاری دۆلار واژۆ کرا. ئەو پڕۆژانە پێگەی ستراتیژی و ئابووری تایبەتێکی لە هاوکاریە دوولایەنەکان هەیە.
دوابەدوای ئەو ڕێککەوتنانە، شاندێک لە لایەن کۆمپانیای ڕووس ئەتۆمەوە بە سەرپەرشتیارری سپاسکی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تارانیان کرد و لە دیداری دوولایەنەکە وێڕای لێکدانەوەی ڕەوتی هاوکاریەکانی ئێستا لە بواری ئەتۆمی، لەسەر زەروورەتی خێرا کردنەوەی پڕۆژە هاوبەشەکان جەخت کرا.
بەە پێی بڕگەی 23 ی ئەو ڕێککەوتنە، دوو وڵاتەکە بە پشت بەستن بە پێوەندی ستراتیژی خۆیان، بەرنامەیەکی گشتی بۆ گەشەی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و بەکارهێنانی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی شوێنگیری دەکەن.
Your Comment