٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٠٠:١١
Source: Mehrnews
بشێوی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب؛ دیمەشق داوای چەکدانانی کورد دەکات

نووری شێخۆ هوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی حەلەب ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە دیمەشق لەم دواییەدا بە کردنەوەی 30 وێستگەی پشکنین، ڕێککەوتنە پێشووەکانیان پێشێل کردووە و ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە.

لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕێککوەتنی یەکی ئاپی 2025 لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق بڕیار بوو تەنیا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود بمێننەوە، بەڵام ئێستا هێزەکانی سەر بە دیمەشق 30 وێستگەی پشکنینیان لە ئەو ناوچە داناوە و هەر ئەوە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان و پێشێل کرانی ڕێککەوتنەکان.

شێخۆ دەڵێت: ئامانجی دیمەشق ناچار کردنی هێزە کوردییەکان بە تەڤل بوون بەە ئەرتەشی سووریایە، ئەوان بەتەمان دوای 20 ساڵ شەڕ و قوربانی دان، ئێمە بێ هیچ مەرجێک خۆمان بەدەستەوە بدەین و چەک دانێین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە هەندێک گرووپی چەکدار لەوانە حەمزات و ئوشات بەدوای گەش کردنەوەی پێکدادانەکانن و وتی کە هەندێک لەە ئەو گرووپانە کە بەدوای ئاڵۆز کردنی کەشێ ناوچەکەن سەر بە وەزارەتی بەرگری سووریان و هەندێکیشیان لە دەرەوەی سیستەمی بەرگرین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha