ئەمیر عەزیز نەسترزادە لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە وەڵامی پەرسیارێک لەبارەی گواستنەوەی جیهازاتێک لە ئەمریکاوە بۆ ناوچە، وتی: ئەو گواستنەوانە بۆ یەکەمجار نییە و لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەردەوام دیتوومانە و بێگومان وەک کەرتی سەربازیی دەبێ ئامادەی بەرگری لە وڵات بیت و ئەمە پرێنسیپێکە و پەیوەندیی بەو گواستنەوە سەربازییانە نییە.
وتیشی: وەک کەرتی سەربازی دەبێ ئامادە بین، بەڵام کەرتەکانی تری وڵات نابێ بکەونە ژێر کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی دەروونیی ئەو گواستنەوەکارییە سەربازیانە، ئێمە دەبێ درێژە بە ژیانی خۆمان بدەین و کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتیمان پەرە پێ بدەین. شەڕی ئێستا شەڕێکی زیرەک و لێکدراوانەیە لە شەڕی سەخت و نەرمە.
ئەمیر نەسیرزادە، جەختی لەوەش کرد: ئەوەی کە بەردەام دەڵێن هێرش دەکەین، دەیانەوێ کۆمەڵگا تووشی کێشە و هەڵاییسان بکەن و پاوەجێی ئابووری تێک بدەن.
Your Comment